بزوتنەوەى گۆڕان پەیامێک ئاڕاستەى یەکگرتوى ئیسلامى دەکات

06/02/2023

بزوتنەوەى گۆڕان پیرۆزبایى ئاڕاستەى یەکگرتوى ئیسلامى دەکات و هیواخوازە ئەم ساڵیادە ھەوێنی تەبایی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و چاکسازى بێت لە هەرێمى کوردستان، دەرفەتێکیش بێت بۆ رەوینەوەى ئەو کێشانەى لە ئارادان و هەموان بەیەکەوە روبەڕوى ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان ببنەوە و یەکڕیزى لایەنە سیاسییەکان لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان و باشترکردنى کایەی حوکمڕانی و خزمەتکردنی خەڵک کارى لەپێشینە بێت.

دەقى پەیامەکە

بەڕێزان:
ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان

‎ بەبۆنەى (29)هەمین ساڵرۆژی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامانى ئەنجومەنى جێبەجێکردن و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین.

ھیواخوازین ئەم یادە، ھەوێنی تەبایی و برایەتى و ئاشتی کۆمەڵایەتی و چاکسازى بێت لە هەرێمى کوردستان، دەرفەتێک بێت بۆ رەوینەوەى ئەو کێشانەى لە ئارادان و هەموان بەیەکەوە روبەڕوى ئەو ئاستەنگ و ئاڵنگارییانە ببینەوە و خەڵکى خۆمان بپارێزین لەو مەترسیانەى روبەڕوى هەرێمى کوردستان و ناوچەکە دەبێتەوە.

جگەلەوەی ئومێدی سەرکەوتن و بەرەوپێشچونتان بۆ دەخوازین لە کاری سیاسیی و خەباتی مەدەنی، بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردولا و یەکڕیزى لایەنە سیاسییەکان لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان و باشترکردنى کایەی حوکمڕانی و خزمەتکردنی خەڵک لە قۆناغى نوێ، بە گرنگ دەزانین.

بزوتنەوەی گۆڕان
٦ی٢ی٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر