جەمال حاجی محەمەد: بەدیلی بزوتنەوەی گۆڕان هەر بزوتنەوەی گۆڕانە

09/02/2023

جەمال حاجی محەمەد رایدەگەیەنێت؛ ئەو هەوڵسوڕاو و کارەکتەرانی بزوتنەوەی گۆڕان کە دورکەوتونەتەوە یاخود نیگەران بون، لە شوێنی خۆیاندا ماون و چاوەڕێی هەڵوێستی بزوتنەوەکە دەکەن، دەشڵێت: بەدیلی بزوتنەوەی گۆڕان هەر گۆڕانە.

جەمال حاجی محەمەد، لەبارەى ئامانجی ئەو بانگەوازى رۆژى رابردو بزوتنەوەى گۆڕان بڵاوى کردەوە ئاماژە بەوە دەکات؛ دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرپرسیارێتی شکستەکەمان لە ئەستۆ گرت و دەستلەکارکێشانەوەمان راگەیاند و ئێستاش کە کۆنفرانسی بزوتنەوەکە نزیکە، بانگەوازێکمان کردوە بۆ هەمو هاوڕێکان و تێکۆشەرەکان بۆ ئەوەی بزوتنەوەکە رۆحێکی نوێ بەبەری خۆیدا بکاتەوە و پێکەوە و دەست لەناو دەست کەموکورتییەکان چارەسەر بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لەگەڵ هەمو هاوڕێیان و هەڵسوڕاوان و تێکۆشەرەکان دیراسیەی پرسەکانی ئێستا بکرێت و بڕیاریان لەبارەوە بدرێ.

هەروەک جەخت دەکاتەوە لەوەى کە بزوتنەوەی گۆڕان بەرنامەیەکی تۆکمەی هەیە، سەرباری رەخنە و نیگەرانییەکانیش، بەڵام بزوتنەوەکە نە خیانەتی کردوە، نە دزی کردوە و نە ماڵی کەسی داگیرکردوە، "ئەوەی هەبوە کەموکورتی بوە لە شێوازی کارەکان و ئومێد دەکەین بە هاوکاری و هەماهەنگی هەڵسوڕاوە دڵسۆزەکانمان ئەم دۆخەکە چارەسەر بکرێت".


هەواڵی زیاتر