پارێزەر بەشدار حەسەن: گەشبینم بە بانگەواز و دەستپێشخەرییەکەى بزوتنەوەى گۆڕان

11/02/2023

بەشدار حەسەن گەشبینى خۆى بە بانگەواز و دەستپێشخەرییەکەى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ ئاشتەوایی رادەگەیەنێت و دەڵێت: لە کاتێکى گونجادا بانگەوازەکە بڵاوکرایەوە و هیوادارم وەڵامدانەوەى ئەرێنى هەبێت بۆ بانگەوازەکە و پێشموایە بەشێکى زۆر لەوانەى لە بزوتنەوەکە دور کەوتونەتەوە دەگەڕێنەوە بۆ کارکردن.

پارێزەر بەشدار حەسەن کە لە چەند رۆژى رابردودا لەلایەن وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکاوە خەڵاتى جیهانی داکۆککردنى لە مافەکانى مرۆڤى پێدرا، لەبارەى بانگەواز و هەوڵەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ ئاشتەوایی و قۆناغى نوێ، ئاماژە بە گرنگى و گونجاوى کاتى بانگەوازەکە دەکات و دەخوازێت هەمو ئەوانەى لە بزوتنەوەکە کاریان کردوە بگەڕێنەوە بۆ کارکردن لە چوارچێوەى بزوتنەوەکە و بەشدارى کۆنفرانسی نیشتیمانیش بکەن.

ئاماژە بەوەش دەکات رەنگە گۆڕان کەمتەرخەمى هەبوبێت، بەڵام گوناهى نەکردوە، پێویستە لەسەر پێوەر و بنەماى بەشداریکردنەکانى لە حکومەت و کارى تیمەکانى و قەبارەى خۆى هەڵسەنگاندن بۆ گۆڕان و ئەداى تیمەکانى بکرێت.

هەروەک دەڵێت: "کە رەخنە لە بزوتنەوەى گۆڕان دەگیرێت هۆکارەکەى ئەوەیە خەڵک هێشتا ئومێدى بەو بزوتنەوەیە".


هەواڵی زیاتر