هەولێر؛ کەمپەینى (هاوکارى) هەڵسوڕاوانى گۆڕان بۆ کۆمەککردنى زیانلێکەوتوان لە باکور و رۆژئاواى کوردستان بەردەوامە
14/02/2023
کەمپەینى
هاوکارى هەڵسوڕاوانى گۆڕان لە هەولێر بۆ کۆکردنەوەى کۆمەک و پێداویستى بۆ
لێقەوماوان و زیانلێکەوتوانى بومەلەرزەکەى رۆژئاوا و باکورى کوردستان بەردەوامە و
داوا دەکرێت هاوڵاتیان و خێرخوازان وەک ئەرکێکى نیشتیمانى و نەتەوەیی هاوکاربن و
تەواوى کۆمەکەکانیش بە ئەمانەتەوە دەگەیەنرێتە زیانلێکەوتوان.
کاردۆ محەمەد، ئەندامى
جڤاتى نیشتمانى و سەرپەرشتیارى کەمپەینەکە بە سایتى (گۆڕان)ى راگەیاند؛ دواى ئەو
کارەساتەى بەهۆى بومەلەرزەکەى تورکیا و سوریاوە کە زیاتى گەورەى گیانى و مادى
لێکەوتەوە، بۆ هاوکاریکردنى خۆشک و برایانمان لە باکور و رۆژئاواى کوردستان
هەڵسوڕاوانى گۆڕان هەڵمەتێکى میللیان بۆ هاوکاریکردنى لێقەوماوان راگەیاند بەناوى
(کەمپەینى هاوکارى) و تائێستا بڕێکى باش لە پێداویستى سەرەکى بەتایبەت گەرمکەرەوە
و شیر و دابیى بۆ منداڵان کۆکراوەتەوە و پڕۆسەکە تا رۆژى پێنجشەممە بەردەوامى
دەبێت.
وتیشى داواکارین
هاوڵاتیان و خەڵکى خێرخواز و سەرمایەداران وەک ئەرکێکى نیشتیمانى و نەتەوەیی و
مرۆیی لەم دۆخە دژوارەدا وەک رابردو پاڵپشت و هاوکاربن و کۆمەکەکەیان بگەیەننە
کەمپەینى هاوکارى، ئێمەش لەلایەن تیمى تایبەتەوە سەرجەم ئەو کۆمەک و پێداویستى و
هاوکارییانە بە ئەمانەتەوە بگەیەنینە زیانلێکەوتوان لە باکور و رۆژئاواى کوردستان.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش تیمى بزوتنەوەى گۆڕان، تیمێکى بزوتنەوەى گۆران بە
سەرپەرشتى کەمال موسلیم وەزیرى پیشەسازى و بازرگانى، لە هەولێر سەردانی ئۆفیسی
پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە)یان کرد و
هاوکارى و پشتیوانى بۆ کوردانى رۆژئاوا و باکورى کوردستان
دوکردەوە و لەگەڵ گەیاندنى کۆمەک و هاوکارى بۆ جەختیان کردەوە کە هاوکارییکردنى
لێقەوماوان ئەرکێکى مرۆیى و نیشتمانى و ویژدانییە.
پێشتریش تیمى کەمپینی (هاوکاری) رایگەیاند:
کۆمەکى لێقەوماوانی
باکور و ڕۆژئاوای کوردستان ئەرکێکی مرۆیی و ئاکاری و نیشتمانی و ویژدانیە، بۆ بە هاناچوونی بێدەرەتان و خوشک
و براکانمان، بەهەر شێوازێک دەتوانین کۆمەکیان
بکەین. ئێمە لەم پێناوە بۆ گەیشتنی هاوکارییەکانتان
بەئەمانتەوە لەخزمەتی خەڵکی چاکە خواز و نیشتمانپەروەر داین.
شوێن گەڕەکی وەزیران شەقامی یبیستیەکە نزیک یەکێتی پەرلەمانتاران کۆلانی ٦٦ خانوی ژمارە ١٥
ژ ت:
07504628282
07734628282
کات (9)ی بەیانی
تا 6 ئێوارە لە رۆژى شەمە تا پێنجشەممە ئامادەین بۆ وەرگرتنی کۆمەکەکانتان