ئەنجومەنی قەزای پشدەر پرۆسەی ئاشتەوایی و کۆنفرانسی نیشتیمانی و ئەرکە رێکخراوەیەکانی تاوتوێ دەکات
14/02/2023
دواى نیوەڕۆى ئەمرۆ
دوشەممە (2023/2/14) بەسەرپەرشتی باژێروان
و ئامادەبونی سەرپەرشتیاری ژوری پەیجوری، کۆبونەوەی
ئەنجومەنی قەزای پشدەر بۆتاوتوێکردنی بەڕێوەچو بۆ تاوتوێکردنى هەنگاوە کرداریەکانی
جێبەجێکردنى بانگەوازەکەى بزوتنەوەى گۆڕان و ئاشتەوایی و خۆرێکخستنەوە.
لەکۆبونەوەکەدا
کۆتا ئامادەکاریەکانی دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی و راسپاردەى جڤاتى نیشتیمانى و دیاریکردنی
ئەرکە رێکخراوەیەکان بۆقۆناغی نوێ گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هاوکات جەختکرایەوە
مانگی شوبات مانگی بەهێزکردنەوەی گۆڕان و خۆرێکخستنەوەبێت، لەچوارچێوەی بانگەوازەکەشدا
پەیوەندی بەهەمو کەسایەتیەکان و گۆڕانخوازانی سنورەکە بکرێت بۆبەیەکەوە کارکردن و
بەهێزکردنەوەى گۆڕان، لای خۆیانەوە ئەندامانی ئەنجومەن هەوڵ و هەنگاوەکانیان بەرزنرخاند
و ئامادەییان دەربڕی بۆهەر ئەرک و بەپرسیاریەتیەک بکەوێتە ئەستۆیان.