ئەنجومەنی قەزای سلێمانى بانگەواز و پڕۆسەی ئاشتەوایی گۆڕان تاوتوێ دەکات
18/02/2023
ئەنجومەنى
قەزاى سلێمانى بزوتنەوەى گۆڕان گفتوگۆ لەبارەى سەرخستنى پڕۆسەى ئاشتەوایی و کارى
پێکەوەیی و چۆنیەتى بەهێزکردنەوەى بزوتنەوەکە دەکات.
ئەمڕۆ شەممە (2023/2/18)،
بەسەرپەرشتی باژێروانى سلێمانى، کۆبونەوەی ئەنجومەنی قەزای سلێمانى بزوتنەوەى
گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوە کردارییەکانی جێبەجێکردنى بانگەوازەکە و پڕۆسەى ئاشتەوایی
و خۆ رێکخستنەوە بەڕێوەچو.
لەکۆبونەوەکەدا
کۆتا ئامادەکاریەکانی دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی و راسپاردەى جڤاتى نیشتیمانى و دیاریکردنی
ئەرکە رێکخراوەیەکان بۆ قۆناغی نوێ گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، لای خۆیانەوە ئەندامانی
ئەنجومەن هەوڵ و هەنگاوەکانیان بەرزنرخاند و ئامادەییان دەربڕی بۆهەر ئەرک و بەپرسیاریەتیەک
بکەوێتە ئەستۆیان لەپێناو کارى پێکەوەیی و بەهێزکردنەوەى گۆڕان.