هەڵسوڕاوانى لەندەن و شاندى فراکسیۆنى گۆڕان چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن

23/02/2023

بەشێک لە هەڵسوڕاوانی بازنەی لەندەنی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان و نوێنەرانى فراکسیۆنى گۆڕان لە شاندى پەرلەمان، تاوتوێى ئەنجامى سەردانەکە و دۆخى سیاسى و ناوخۆیی دەکەن.

ئێوارەی رۆژى چوارشەمە لە شاری لەندەن، بەشێک لە هه ڵسوڕاوانی بازنەی لەندەنی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ سێ ئەندامى فراکسۆنی لە پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوە و لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەى ناوەڕۆکى کە سەردانى شاندەکەى پەرلەمان بۆ بەریتانیا و کۆبونەوەکانیان لەگەڵ پەرلەمانى ئەو وڵاتە و ئەنجومەنی شارەوانیەکانی لەندەن.

هاوکات دۆخى حکومڕانى و دواین پێشهاتەکان و دۆخى ناوخۆیی و بانگەوازى ئاشتەوایی بزوتنەوەى گۆڕان و دوایین ئامادەکاریەکانی دوەم کۆنفرانسی نیشتیمانی و راسپاردەکانى جڤاتى نیشتیمانى
و دیاریکردنی ئەرکە رێکخراوەیەکان بۆ قۆناغی نوێ و دەستپێكردنی دیدار و بەسەركردنەوەی گۆڕانخوازان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لاى خۆیانەوە گۆڕاخوازانى بازنەى لەندەن سەرنج و تێبینى و بۆچوونەکانى خۆیان لەبارەى کۆى پرسەکانەوە خستەڕو.


هەواڵی زیاتر