جوتیاران رێزلێنان دەبەخشنە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی
23/02/2023
لەپاى هەوڵەکانى
بۆ بەدەستهێنانەوەى شایستە داراییەکانى ساڵانى رابردوى جوتیارانى کوردستان،
نوێنەرانى جوتیاران رێزلێنان دەبەخشنە وەزیرى بازرگانی و پیشەسازی و ماندوبونى
دەنرخێنن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە
(٢٠٢٣/٢/٢٣)، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی
و پیشەسازی پێشوازی کرد لە نوێنەری جوتیارانی
کوردستان، کە بەمەبەستی سوپاس و رێزلێنان لە هەوڵ و ماندوبونیان بۆ بەدەستهێنانەوەی
شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی (٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦) و هیواشیان خواست بەزوترین
کات دەست بە دابەشکردنی ئەوە بڕە بکرێت کە ماوە.
لای خۆیەوە وەزیری
بازرگانی و پیشەسازی، رایگەیاند: ئەوەی ئەنجامیانداوە لە چوارچێوەی ئەرکی خۆیان بوە
و لەگەڵ پیرۆزبایی لە جوتیاران بۆ بەدەستهێنانەوەى مافەکانیان، بەڵێنی دا لە سەرەتای
هەفتەی داهاتوە دەست بە دابەشکردنی شاییتە
داراییەکانیان بکرێت.