روونكردنەوەیەك لە ئەنجومەنى بەریتانیاى بزوتنەوەى گۆڕانەوە بۆ ڕای گشتی

23/02/2023

ئێمە لە ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبەریتانیا سەبارەت بەو رووداوە نەخوازراوەی دوێنێ لە شاری لەندەن روویدا، كە تیایدا پەرلەمانتاریێكی گۆڕان هێلكەباران كرا، دواتریش له‌ لایه‌‌ن چه‌ند کەسێکەوە توندوتیژی بەرامبەر چالاكوانه‌که‌ كرا به‌ توندی سەركۆنە دەكەین، لێره‌شه‌وه‌ رایدەگەینین،كە ئه‌و ڕووداوه‌ كەم تا زۆر هیچ پەیوەندییه‌‌کی بە ئێمەوە نییه‌.

هیوادارین له‌م وڵاته‌دا، که‌ یاسا و دادگا سه‌روه‌ره‌، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەئاراستەی خۆیدا بڕوات و ئێمه‌ش‌ پشتگیری له‌ هه‌ر بڕیارێک ده‌که‌ین، که‌ دادگا دوای لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ بیدات، له‌م ڕوه‌وه‌ ئاماده‌ی هه‌موو هاوکارییه‌کیشین.

دووباره‌شی ده‌که‌ینه‌وه‌، که‌ وه‌ک پره‌نسیپێکی چه‌سپاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دژی هه‌موو توندوتیژییه‌کین، به‌رامبه‌ر هه‌ر که‌‌سێک بکرێت، چ جای ئه‌وکاره‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌نجێک بکرێت، که‌ ڕۆژانێک هه‌ڵسوڕاوی خۆمان بووه‌.

 

ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا
٢٠٢٣/٢/٢٣


هەواڵی زیاتر