ژورى رۆژنامەوانى لەگەڵ میدیاکارانى ئەنجومەنى قەزاکان کۆدەبێتەوە

04/03/2023

ژورى رۆژنامەوانى لەگەڵ میدیاکارانى ئەنجومەنى قەزاکان کۆبووەوە بۆ تاوتویکردنى دۆخى سیاسى و پرۆژەى ئاشتەوایی و ئامادەکارییەکانى بەستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانى و کاراکردنی ئەرکە میدییاییەکان، خەڵاتى رێزلێنانیش بەخشرایە میدیاکارى مەکۆکان لەپاى هەوڵ و کار و ماندوبونیان.

ئەمڕۆ شەممە (4/3/2023)، لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمانى، کۆبونەوەى ژورى رۆژنامەوانى لەگەڵ بەڕێوەبەری میدیاکانی ئەنجومەنى قەزاکان بەڕێوەچو، تێدا چەند تەوەرێک گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و  لە دەستپێکى کۆبونەوەکە؛ دلێر عەبدولخالق بەرچاوڕوونى دا لەبارەى دۆخى سیاسى هەرێمى کوردستان و عێراق و پڕۆژەى ئاشتەوایی بزوتنەوەى گۆڕان و ئەو ئاڵنگاریی و پێشهاتانەى لەئارادان بەتایبەت بەستنى دوەم کۆنفڕانسى نیشتیمانى و هەڵبژاردنەکان.

بە ئامادەبونى رێکخەرى ژورەکانى بزوتنەوەى گۆڕان، خەڵاتى رێزلێنان بەخشرایە بەڕیوەبەرى میدیاى ئەنجومەنى قەزاکانى بزوتنەوەى گۆڕان وەک نرخاندنى ئەرک و رۆڵ و ماندوبونیان لە ماوەى رابردودا، هاوکات ئاماژە بە چۆنیەتى کاراکردنى ئەرکە میدیاییەکانى ئەنجومەنى قەزاکان کرا و لەو چوارچێوەیەدا لەلایەن چۆلى ئەسعەد، سیمینارێک پێشکەشى ئامادەبوان کرا و ئەرک و هەنگاوە هەنووکیەکانی میدیاکاران ڕوون کرایەوە.

لاى خۆیانەوە؛ بەڕێوەبەری میدیای قەزاکان بە سەرنج و پێشنیازەکانیان بەشدارییان کرد و گفتوگۆى کراوە لەنێوان ئامادەبوان کرا بە ئاڕاستەى کارى پێکەوەیی و سەرخستنى پڕۆسەى ئاشتەوایی و بەرپەرچدانەوەى هێرشى ناڕەوا و بە مەبەست بۆ سەر بزوتنەوەى گۆڕان.


هەواڵی زیاتر