ئافرەتانی بزوتنەوەی گۆڕان: کێشەکانی ئافرەتان لە کێشەکانی کۆمەڵگە جیاناکرێتەوە

08/03/2023

ئافرەتانى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنن؛ (٨)ی مارس، یادێکە بۆ بەبیرهێنانەوەی خەباتی ئافرەتان لەپێناو نەهێشتنی جیاوازی ڕەگەزی و دەستبەرکردنی هەلی یەکسانی ژیان و کار و بەشداری ڕاستەقینەی سیاسیی و کارگێڕی لە کۆمەڵگەدا لە ستراتیجی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕاندا، کێشەکانی ئافرەتان، لە کێشەکانی کۆمەڵگە جیاناکرێتەوە، کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و حوکمڕانیەکی دروست، واتە بەشداری هاوبەشی ئافرەتان و پیاوان لە هەمو سێکتەرەکانی کار و بەرپرسیارێتی.

دەقى راگەیەندراوەکە:

 

(٨)ی مارس، ڕۆژی جیهانی ئافرەتانە، یادێکە بۆ بەبیرهێنانەوەی خەباتی ئافرەتان لەپێناو نەهێشتنی جیاوازی ڕەگەزی و دەستبەرکردنی هەلی یەکسانی ژیان و کار و بەشداری ڕاستەقینەی سیاسیی و کارگێڕی لە کۆمەڵگەدا.

لەم یادەدا، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان بۆ تەواوی ئافرەتانی کورد، لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ڕەوەندی کوردی و پارچەکانی دیکەی کوردستان، جەخت دەکەینەوە، کێشەی ئافرەتانی کورد، تەنها خەبات نیە لەپێناو سڕینەوەی جیاوازی ڕەگەزی، بەڵکو خەبات و کۆششیشە هاوشانی پیاوان، بۆ هێنانەدی ئامانجە نەتەوەییەکانی کورد لە عێراق و وڵاتانی دراوسێدا.

هەروەک، لە ستراتیجی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕاندا، کێشەکانی ئافرەتان، لە کێشەکانی کۆمەڵگە جیاناکرێتەوە، کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و حوکمڕانیەکی دروست، واتە بەشداری هاوبەشی ئافرەتان و پیاوان لە هەمو سێکتەرەکانی کار و بەرپرسیارێتی، هەر لەو ڕێگەیەشەوە دەتوانین بەیەکەوە دەستەبەری ژیانێکی شایستە بۆ هەموان بکەین و ئافرەتانیش لەناو ئەو ژینگەیەدا هەست بە پێگە و شوێنی شیاوی خۆیان بکەن. � ئێمە وەک ئافرەتانی بزوتنەوەی گۆڕان، خۆمان بە داکۆکیکاری مافی ئەو خانمانە دەزانین، کە بە جۆرێک لە جۆرەکان قوربانی شێوازەکانی توندوتیژین، هاوکات هانی هەمو ئەو دایک و خوشک و کچ و ئافرەتانە دەدەین؛ کە بەرامبەر دژواری و ئاستەنگەکانی ژیان وەستاونەتەوە و بەشدارن لە بیناکردنی کۆمەڵگەیەکی بەرپرسیار و پەروەردەکار، ئەوان سەرمەشقی ئەو چاکسازی و گۆڕانکارییەن کە هەرێمی کوردستان پێویستیەتی.

 

ئافرەتانی بزوتنەوەی گۆڕان
٨ی ئازاری ٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر