وێنە؛ سیمپۆزیۆمى ژن و ئاڵنگارییە سیاسى و کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەچو
08/03/2023
لە مەکۆى گۆڕان
لە سلێمانى لە رۆژى جیهانى ژناندا، سیمپۆزیۆمى (ژن و ئاڵنگارییە سیاسى و
کۆمەڵایەتییەکان) بەڕێوەچو.
دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ
چوارشەممە (8/3/2023)، بەبەشدارى ژمارەیەک لە ئافرەتانى بزوتنەوەى گۆڕان و
هەڵسوڕاوان و خانمان لە لایەنە جیاوازەکان، لە هۆڵى کۆبونەوەکانى مەکۆى سەرەکى
بزوتنەوەى گۆڕان سیمپۆزیۆمى ژن و ئاڵنگارییە سیاسى و کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەچو کە
لەلایەن کەناڵى (KNN)ەوە رێکخرابو.
سیمپۆزیۆمەکە
جگە لە رێزلێنان لە ژنان و پیرۆز راگرتنى رۆژى جیهانى ژنان، لە دو پانێڵدا شەش ژنە
چالاکوان شەش بابەتى جیاوازیان پێشکەشکرد، پانێڵیى یەکەم: شاناز هیرانى بە بابەتى
ژن لە پێگە سیاسییەکاندا، رۆزەرین کەمانگەر بە بابەتى خەباتى ژن لە رۆژهەڵاتى کوردستاندا
لەگەڵ دیدگاى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ مافەکانى ژن لەلایەن گوڵستان سەعید، سەرۆکى
فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان.
پانێڵى دوەمى سیمپۆزمەکەش
تایبەتبو بە پێشکەشکردن و گفتوگۆ لەسەر سێ بابەتى جیاواز؛ ژن و پەروەردە لەلایەن
رەهێڵ دزەیی، ئەڤین سوید بە بابەتى رۆڵى ژن لە رۆژئاواى کوردستان لەگەڵ ژن لە
روانگەى ئیسلامەوە لەلایەن شنۆ عەبدوڵا پێنجوێنى.