وێنە؛ ساڵیادى راپەڕینى کۆیە

10/03/2019

هاوکات لەگەڵ شار و شارۆچکەکانی‌ دیکەی‌ کوردستان (28) ساڵ لەمەوبەر و بە دیاریکراوی‌ لە (9)ی‌ ئازاردا، خەڵکی‌ کۆیە و هێزی پێشمەرگە شارەکەیان لە رژێمی بەعس پاککردەوە و رزگاریان کرد.

رۆژی شەممە (9/3/2019) بە چەند شێوازێک لە کۆڕ و نەمام چاندن و پاککردنەوەی‌ شارەکە، یادی‌ (28) ساڵەی‌ راپەرینی‌ کۆیە کرایەوە کە بە خوێنی‌ (20) پێشمەرگەی‌ شەهید و (پێنج) هاوڵاتی‌ مەدەنی‌ و شۆڕشی‌ خەڵکی‌ شارەکە و هێزی‌ پێشمەرگە بەدی‌ هات.

هەر رۆژی شەممە مەكۆی كۆیەی بزوتنەوەی گۆڕان لە یادکردنەوەی‌ راپەڕینی‌ شارەکەدا بەڵێنی دوپاتكردنەوەی بەدیهێنانی ئامانجەكانی راپەرینیاندا كە رەوانشاد نەوشیروان مستەفا ئەندازیارەكەی بو.

 

کۆیە/ هەژار رەشید


هەواڵی زیاتر