راگەیەندراوى ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵیادى راپەڕینى شارەکەدا

11/03/2023



ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵیادى راپەڕینى شارەکەدا رایدەگەیەنێت: ئامانجەکانی راپەڕین بۆ بەدیهێنانی نیشتیمانێکی ئازادو دیموکراسی بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکان بوو، بەڵام بەداخەوە دوای ٣٢ساڵ، رەفتار و ئاکاری هەندێک دەسەڵات بەدەست، بیرەوەریە تاڵەکانی سەردەمی پێش ڕاپەڕینمان دێنێتەوە یاد.

ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەولێری بزوتەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان، لە (32)یەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی شاری هەولێردا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و لەگەڵ پیرۆزبایی لە خەڵکى هەولێر، ئاماژە بەوەکراوە: ئامانجەکانی ڕاپەڕین وەک ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا وتویەتی؛ تەنها بۆ گۆڕینی دەسەڵاتێکی ستەمکاری عەرەب نەبوو، بۆ دەسەڵاتی ستەمکارێکی کوردی. بەڵکو بۆ بەدیهێنانی نیشتیمانێکی ئازادو دیموکراسی بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکان بوو، بەڵام بەداخەوە دوایی ٣٢ساڵ لەم رۆژە مەزنە رەفتار و ئاکاری هەندێک دەسەڵات بەدەست، بیرەوەریە تاڵەکانی سەردەمی پێش ڕاپەڕینمان دێنێتەوە یاد.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە: ئەم بۆنەیە بەدەرفەت دەزانین، جەخت بکەینەوە لەسەر بونی یەک هێزی پێشمەرگەی نیشتیمانی کە بەگیانی رۆژانی راپەرینەوە بەرگری لەکوردستان بکەن، چیتر هێزەکان بەسەر حیزب و گروپەکاندا دابەشنەکرێن و "داهاتی کوردستان بەگشتی و سامانی ژێر زەویمان، هەرزان فرۆش نەکرێت و شەفافیەت و دادپەروەری لە دابەشکردنیدا هەبێت".

لەیادی ڕاپەڕینی 11ی ئازاری خەڵكی ھەولێردا
لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا هاوڵاتیانی شاری هەولێر بە هاوکاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە سەرکردایەتی و داڕێژەری نەخشەڕێگای ڕاپەڕین ڕەوانشاد (نەوشیروان مستەفا) شاری هەولێر لە چنگی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆرو ستەمکار ئازادکرا.
بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی هەولێری قارەمان و بەعس بەزێن دەکەین.
ڕاپەڕین و ئازادکردنی شاری هەولێرو ناوچەکانی تری کوردستان بۆ بەدیهێنانی خەونە بەدینەهاتوەکانی سەرجەم گەلی کوردو یەکسانی و دادپەرەوەری و تۆڵەی خوێنی شەهیدە سەربەرزەکان ئەنجامدرا.
ئامانجەکانی ڕاپەڕین وەک ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا وتویەتی تەنها بۆ گۆڕینی دەسەڵاتێکی ستەمکاری عەرەب نەبوو بۆ دەسەڵاتی ستەمکارێکی کوردی، بەڵکو بۆ بەدیهێنانی نیشتیمانێکی ئازاد و دیموکراسی بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکان بوو ،بەڵام بەداخەوە دوایی ٣٢ساڵ لەم رۆژە مەزنە رەفتار و ئاکاری هەندێک دەسەڵات بەدەست، بیرەوەریە تاڵەکانی سەردەمی پێش ڕاپەڕینمان دێنێتەوە یاد.
حیزبی بەعس بۆ سڕینەوەو لەناوبردنی گەلی کوردو سڕینەوەی ناسنامەی کوردایەتیمان، هەموو ڕێگایەکی گرتەبەر،بەڵام خۆراگری ورەبەرزی خەڵک و پێداگری و پشوو درێژی جەماوەر سەرەنجام چۆکی بەزوڵم ستەمی دەسەڵاتداران دادا.
نەتەوەیی کورد ،بەدرێژایی مێژوو ملکەچی هیچ ستەمێکی دەرەکی و ناوخۆی نەبوە و بەردەوام لە پێناو ئازادی مافە رەواکانی تێکۆشاوە، راپەرین دەسکەوتێکی گەورەی گەلەکەمان و بەخوێن بەخشینی دەیان هەزار کەس سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەمرۆ دەسەڵات بەدەستەکانی کورد، نابێت بازرگانی بەو دەسکەوتانەوە بکەن، نابێت قوربانیدانی خەڵک لەبیربکەن و هەموو کایەکانی ژیان بۆ قازانجی گروپگەلێکی پاوانخواز قۆرغبکەن.
ئەم بۆنەیە بەدەرفەت دەزانین ،جارێکی تر جەختبکەینەوە لەسەر بونی یەک هێزی پێشمەرگەی نیشتیمانی کە بەگیانی رۆژانی راپەرینەوە بەرگری لەکوردستان بکەن، چیتر هێزەکان بەسەر حیزب و گروپەکاندا دابەشنەکرێن.
داهاتی کوردستان بەگشتی و سامانی ژێر زەویمان، هەرزان فرۆش نەکرێت و شەفافیەت و دادپەروەری لە دابەشکردنیدا هەبێت.
دامەزراوە نیشتیمانیەکان قۆرغی تاک لایەنێک نەبێت و لەسەر بنەمای لێهاتووی لە بەرێوەبردندا هەموو کەسێک مافی بەشداریپێکردنی لە دامودەزگاکاندا هەبیت.
پەلە بکرێت، لەگێرانەوەی مافی خەڵک کەساڵانێکە بەبیانووی جیاجیا، دۆخی ژیانی خەڵک خراوەتە دۆخێکی نەخوازراوی ئابوریەوە، ژیانی کۆمەڵانی خەڵک رۆژ بەرۆژ خراپتر دەبێت.
ئازادی رادەربین و دیموکراسیەتی هەرێم بەجۆریک بەرتەسککراوەتەوە، نێردە دیبلۆماسی و نوێنەرانی وڵاتان بەچاوی رەخنەو بەزمانی هەرەشە داوای گۆڕانکاری و چاکسازی و دیموکراسی دەکەن.
ئێستا پێویستی چاکسازی و هەڵبژاردنێکی دیموکراسی و دور لەساختە تاکە رێگای رزگار بونی هەرێمه لەم هەلومەرجە دژوارەی هەرێمەکەمانی تێکەوتوە، لەکاتێکدا دەسەڵاتداران بەپیر بانگەوازی دۆستانی گەلەکەمان و خەڵکی تورەیی کوردستانەوە نایەن ، بێگومان سەرەنجامێکی خراپ چاوەرێمان دەکات ، بەتایبەتی کە دوژمنانی کوردستان ، هێشتا لەپیلانگێریدان بۆ کۆتایی هێنان بەم قەوارە سەربەخۆیەیی کە بەرهەمی رەنجی خەڵک و خوێنی شەهیدانە.
بەرزو پیرۆزبێت ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991
درود بۆ خوێنی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان
درود لە گیانی پاکی ئەندازیاری ڕاپەڕین ڕەوانشاد (نەوشیروان مستەفا ئەمین).
ئەنجومەنی قەزای ناوەندی ھەولێرى بزوتنەوەی گۆڕان
۲۰۲۳/٣/١١


هەواڵی زیاتر