بۆ یەکەم جار یادی سەری ساڵی کوردی و جەژنی نەورۆ لە پەرلەمانی بەریتانیا کرایەوە
22/03/2023
یەکەم بۆنە و یادکردنەوەی فەرمی نەورۆز لە مێژووی بەریتانیادا، لە هۆڵی تایبەت
بە بۆنەکان لە پەرلەمانى بەریتانیا بەئامادەبون و سەرپەرشتی سەرۆکی پەرلەمان و پارێزگارى
سلێمانى و نوێنەرایەتى لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانى بزوتنەوەى گۆڕان بەڕێوەچو.
بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی سێر لیندزی سەرۆکی پەرلەمان و وە بەشداریی دەستەیەکی
دیاری پەرلەمانتارو وەزیران و دیپلۆماتکارو بزنسمانەکانی بەریتانیا و نوێنەرانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان و وە ژمارەیەک کەسایەتی کورد و نوێنەری لایەنە سیاسیەکان بۆنەیەک
بۆ یادى نەورۆز بۆ یەکەمجار لە پەرلەمانى بەریتانیا رێکخرا و تێیدا سەرۆکی پەرلەمان
و ژمارەیەک پەرلەمانتار پیرۆزبایی و وتەیان پێشکەشى ئامادەبوتان کرد.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی کە بەفەرمی بانگهێشتی رێوڕەسمەکە
کرابو، وتاری پارێزگای سلێمانی و هەرێمى کوردستانی پێشکەشکرد و جلوبەرگ و کڵاشی
کوردی و ئەو کتێبە ئینگلیزییانەى لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی چاپکراون پێشکەش بە
سێر لیندزی هۆیڵ سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا کرد، و جلوبەرگی ژنان و پیاوانیی کوردیی؛
پێشکەش بە چەند پەرلەمانتارێکی بەریتانیا کرد.
هاوکات هەریەکە لە رێباز محەمەد بەرپرسی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی ژوری رەوەندی
کوردی و شۆرش حەمید بەرپرسی ئەنجومەنی بەریتانیاى بزوتنەوەى گۆڕان کە بەفەرمی
بانگهێشت کرابوون، ئامادەى رێوڕەسمەکە و چالاکییەکانى ئاهەنگى ساڵى نوێى کوردى و بەرزراگرتنى
نەورۆز بون.