ئیلهام ئەحمەد سەردانى مەکۆى سەرەکى گۆڕان دەکات
03/04/2023
ئیلهام ئەحمەد سەرۆکى
دەستەی بەڕێوەبەری مەجلیسی سوریای دیموکرات و شاندێکى یاوەرى سەردانى مەکۆى سەرەکى گۆڕانیان کرد و لە کۆبونەوەیەک لەگەڵ
ئافرەتانى گۆڕان تاوتوێى پرسەکانى
خانمانیان کرد.
ئیلهام ئەحمەد،
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری مەجلیسی سوریای دیمکورات (مەسەدە)، بە مەبەستی لە
نزیکەوە ئاشنابوون بە دۆخی ژنان و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ژنانی باشوور و
ڕۆژئاوای کوردستان و ئاڵوگۆڕى بیر و را و گفتوگۆ لەسەر پرسەکانى تایبەت بە خانمان بە
یاوەرى شاندێک لە ژنانی کۆنگرەی ستار سەردانی ئافرەتانى بزووتنەوەی گۆڕانی لە
مەکۆی سەرەکی لەلایەن گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
و شاندێکەوە پشێوازییان لێکرا.
ئیلهام ئەحمەد،
لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبونەوەکەوە رایگەیاند: ئەم دیدارانە زۆر گرنگن لە نێوان
ژناندا، پێویستە ژنان پێکەوە کۆببنەوە لە پێناو باشترکردنی دۆخی ژنان و ئەو ئەرکەش
دەکەوێتە ئەستۆى هەمومان، جەختیشى کردەوە کە پاشەکشێ لە پرسی ژناندا ترسناکە و "دەبێت
هەموو ژنان پێکەوە ئەو پرسە ببەینە پێشەوە".
هەر لە
دیدارەکەدا دید و تێڕوانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ پرسەکانى ژن رونکرایەوە و جەختکرایەوە
لەوەى؛ گۆڕان رۆڵى ئافرەتان دەنرخێنێت و دۆزى ژنى
لە دروشمبازى داماڵیوە و بە کردار رێگەى لەبەردەم تواناکانى ژنان کردوەتەوە و
پێیوایە کێشەکانی ئافرەتان لە کێشەکانی کۆمەڵگە جیاناکرێتەوە و پێویستە ستەم و
نادادى کۆتایی بێت بۆئەوەى ژنیش ئازاد و سەربەخۆ بێت، هاوکات سازە عەبدوڵا، ئەندامی ژوری پەیوەندى سیاسی ئەوەى خستەڕو
لە دیدارەکەدا گفتوگۆى لەبارەى پرسەکانی ژنان کراوە و لەسەر ئاستی هەر چوار بەشی
کوردستان وتى: لە هەرشوێنێکی کوردستان ژنێک بچەوسێتەوە، وەک ئەوە وایە ژنانی هەر
چوار بەشی کوردستان چەوسێندراونەتەوە، بۆیە دەبێت هەموان هاوشانى یەک تێبکۆشین و
تواناکانمان بەگەڕ بخەین لەپێناو گەیشتن بە ئازادی سەرتاسەری ژنان.