ئازادکراوانى بادینان سەردانى مەکۆى سەرەکى گۆڕان و ئارامگەى نەوشیروان مستەفا دەکەن

12/04/2023

ئازادکراوانى بادینان سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن بەمەبەستى گەیاندنى پەیامى سوپاسگوزارى بۆ بەردەوامى پاڵپشتى کەیسەکانیان لەلایەن بزوتنەوەى گۆڕان و فراکسیۆن و میدیاکەیەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (12/4/2023)، هەریەکە لە مامۆستا شڤان سەعید و ئومێد بەرۆشکى لە ئازادکراوانى بادینان، سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و چەپکە گوڵى وەفایان لەسەر ئارامگەى رەوانشاد نەوشیروان مستەفا دانا.


ئازادکراوانى بادینان رایانگەیاند: سەرکردایەتى بزوتنەوەى گۆڕان و فراکسیۆنەکەى لە پەرلەمان و میدیاکەى لە کاتى دەستگیرکردنیانەوە تا سزادان و ئازادکردنیان داکۆکیکار و پشتیوانى کەیسەکانیان کردون کەیسەکانیان بە راى گشتى ناوخۆ و دەرەوە گەیاندون و بەرگرییان لێکردون، بۆیە بەمەبەستى گەیاندنى پەیامى سوپاسگوزارى سەردانیان کردون و جەخت لە پێویستى بەهێزکردنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن بۆئەوەى کار لەسەر بنەما و دیدگاکانى بکرێت و ببێتەوە بە چەقى گۆڕانکارى لە هەرێمى کوردستان

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش بەشدار حەسەن، پارێزەرى کەیسى زیندانیکراوانى بادینان دواى وەرگرتنى خەڵاتى جیهانی داکۆکیکردنى لە مافەکانى مرۆڤ لەلایەن وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا، سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانى کرد و رایگەیاند: خەڵاتەکە پێشکەشی رۆحی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا و ئازادیخوازان دەکەم.


هەواڵی زیاتر