ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان: لە یادى بۆردومانى قەڵادزێدا لەگەڵ خەڵکەکەمان دەوەستین و پشتگیرى داواکارییەکانیان دەکەین
23/04/2023
ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان، لە یادى راپەڕین و بۆردومانى (24ى
4)ى قەڵادزێدا، راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: تا دێ ژمارهی ساڵهكانی یادی
كارهسات و ڕاپهڕینهكانی قەزاکەمان زیاتر دهبێت و ژمارهی بهڵێنهكانیش بۆ
ئاوهدانكردنهوهو خزمەتکردنی ناوچەکەمان هەڵدەکشێ.
لە راگەیەنراوەکەدا، وێراى نەویکردنى سەرى رێز بۆ قوربانیان و شەهیدانى
ساڵیادى راپەڕین و بۆردومانى (24ى 4ى 1974 و 24ى 4ى 1982)ى قەڵادزێ، ئەنجونەنى
پشدەرى بزوتنەوەى گۆران جەختیش دەکاتەوە لە داواکارییەکانیان، بۆ خزمەتى
پشدەرییەکان.
هەروەک داوا دەکات، دوابەدوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ئیتحادی
له بودجهی عێراق و دواتر لە ئامادەکردنی پڕۆژە بودجهی ههرێم پلانی
ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی سێکتەرە خزمەتگوزاریەکانی پشدەر دابنێن.
دەقى راگەیەنراوەکە:
كهسوكاری سهربهرزی شههیدان..
خەڵکی خۆڕاگری قەزای پشدهر..
لە ساڵیادی بۆردومان و ڕاپەڕینی (٢٤ی٤ی١٩٧٤ و ٢٤ی٤ی ١٩٨٢) سەری ڕێز و
نەوازش بۆ قوربانیان و شەهیدانی ئەو دوو ڕوداوە خەمهێنەی ناوچەکەمان دادەنەوێنین و
لەگەڵ خواست و داواکاری کەسوکاری قوربانیەکان دەمێنینەوە.
ئەگەرچی تا دێ ژمارهی ساڵهكانی یادی كارهسات و ڕاپهڕینهكانی قەزاکەمان
زیاتر دهبێت و ژمارهی بهڵێنهكانیش بۆ ئاوهدانكردنهوهو خزمەتکردنی
ناوچەکەمان هەڵدەکشێ، بەڵام بەداخەوە بە کردار هیچ لە ژیانی خەڵکەکەمان نەگۆڕاوە و
داواکارییەکانمان بۆ خزمەتی ناوچەکەمان بەر دیواری بێدەنگی و بێباکی کێشە
دروستکراوەکانی حیزب لەناو حکومەتدا دەکەوێت.
ئەمساڵ لە کاتێکدایە یادی بۆردومان و ڕاپەڕینی (٢٤ی٤) دەکەینەوە، بە
پێویستی دەزانین بانگەواز ئاڕاستەی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار بکەین، بەپیر
داخوازی خەڵکی قوربانیدەری پشدەر بێن و حكومهتی ههرێم دوابەدوای جێبەجێکردنی
ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ئیتحادی له بودجهی عێراق و دواتر لە ئامادەکردنی پڕۆژە
بودجهی ههرێم پلانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی سێکتەرە خزمەتگوزاریەکانی ئەم
ناوچەیە دابنێت، بۆئەوەی لایەنیکەم بەرپرسان لەم یادەدا ترسیان لێنەنیشێ بۆ
بەشداریکردن لەگەڵ هاوڵاتیان و هاوکاتیش گیانی پاكی شههیدان ئاسودە بکرێت.
ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان
٢٤ی٤ی٢٠٢٣