شۆڕش حاحی: هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لە ناو پەرلەمان هێنانەدی بەشێك لە ئامانجەكانمانە
12/03/2019
ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: پرۆسەی
چاكسازی و گۆڕانكاری ریشەیی پرۆسەیەكی درێژخایەنەو تاگەیشتن بەو ئامانجانە
بەردەوام دەبن.
شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەووەی گۆڕان بە رۆژنامەی زەمەنی
راگەیاند: ئەوەی لای گۆڕان گرنگە ئەوەیە، كە سازش لە پرنسیپەكانی خۆی ناكات
بۆ ئەنجامدانی چاكسازی ریشەیی، بۆ ئەوەش لە هەر رێگەیەكەوە بتوانن ئەو
گۆڕانكاری و چاكسازییە بكەن، ئەوا ئهو رێگەیە دەگرنە بەر.
شۆرش حاجی باسی لەوەشكردووە، بە راشكاوانە وتویانە یەكێك لە پرەنسیپە
سەرەكییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەیە گۆڕانكاری لە سیستمی حكومڕانی هەرێمی
كوردستاندا بكەن و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمیش لەناو پەرلەمان هێنانەدی
بەشێك لە ئامانجەكانی گۆڕانە.