بەریتانیا؛ کۆبونەوەى ئەنجومەنى بازنەی لەندەنی بزوتنەوەى گۆڕان بەڕێوەچو
30/04/2023
کۆبونەوەی بەشێک لە هه ڵسوڕاوانی بازنەی لەندەنی بزوتنەوەى گۆڕان بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى ناوخۆیی و دۆخى سیاسى، بەڕێوەچو.
ئەمڕۆ کۆبونەوەى ئاسایی بازنەی لەندەنی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئامادەبونى بەشێک لە هه ڵسوڕاوان بەڕێوەچوو، تێیدا بارودۆخی سیاسی پرۆسەی ئاشتەوایی ناوخۆیی و چەند پرسێكی دیكە و دۆخی رەوەندی كوردی گفتوگۆى لەبارەوە کرا.
لە کۆبونەوەکەدا دۆخى ناوخۆیی بزوتنەوەى گۆڕان و هەنگاوەکانی ئاشتەوایی کۆنفڕانسی نیشتیمانی و رێکخستنەوەی ئۆرگانەکان لەلایەن شەپۆل عەسکەری کە بە نوێنەرایەتی ژووری ڕەوەند بەشدار بوە لەو کۆبونەوانەی کە بۆ پرسی ئاشتەوایی ئەنجامدراوە لە مانگی ڕابردوودا رونکرایەوە و گفتوگۆى لەبارەوە کرا، هەڵسوڕاوانی بەشداربوو سەرنج و پێشنیارەکانیان بەڕاشکاوی خستەڕوو.