چۆمان محەمەد: گۆڕان پیشتر پڕۆژەى هەبوە و ئێستاش مامەڵەیەکى تەندروست و بەرپرسیارانەى کردوە

23/05/2023


رێکخەرى ژورى یاسایی بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ ئەگەر دوساڵ لەمەوبەر پڕۆژەکەى گۆڕان کە پێشکەشى پەرلەمانى کرد بە هەند وەربگیرایە نە دۆخەکە دەگەیشتە ئەم قۆناغە نە ئەو بەریەککەوتن و گرژى و ئاڵۆزیەى نێو پەرلەمان لەنێوان یەکێتى و پارتى رویدەدا.

چۆمان محەمەد، رێکخەرى ژورى یاسایی بزوتنەوەى گۆڕان، لەبارەى ئاڵۆزییەکانى رۆژى رابردوى پەرلەمانەوە ئاماژە بەوە دەکات؛ ئەو گرژى و ململانێ و کێبڕکێ و دەستبادان و  بەریەککەوتنەکانى نێوان پارتى و یەکێتى لەپێناو بەرژەوەندى و دەستکەوتى تەسکى حیزبییە نەک بەرژەوەندى گشتى خەڵک، دەشڵێت: خۆزگە ئەو ئاڵۆزی و بەریەککەوتنانە لەپێناو قوت و بودجە و ژیانى خەڵک بوایە، بەڵام بەداخەوە لەبەر بەرژەوەندى حیزبىیە، دەنا هیچکات هێندەى ئێستا گوزەرانى خەڵک خراپ نەبوە و یاسا پیشێل نەکراوە.

لەبارەى هەڵوێستى بزوتنەوەى گۆڕانیشەوە، چۆمان محەمەد دەڵێت: نامانەوێت ببینە ئامڕازا و لایەنگریى هیچ یەکێک لەو دو هێزە کە کێشەکانیان لەپێناو بەرژەوەندییە حیزببیەکانى خۆیاندایە نەک خەڵک، گۆڕان مامەڵەیەکى تەندروست و بەرپرسیارانەى کرد لەم ناکۆکیانەى نێوان پارتى و یەکێتى بەوەى نەبوەتە بەشێک لەو ململانێ بەرژەوەندیخوازییە حیزبیانە و بەڵکو بەپێچەوانە جەخت لە بنەما و پرەنسیپەکانى خۆى دەکاتەوە و دوپاتیشى دەکەینەوە ئەگەر پڕۆژەکەى گۆڕان بە هەند وەربگیرایە توشى ئەم بۆشایی و کێشانە نەدەبوین، ئیستاش هەمان بۆچونمان هەیە کە پێویستە ئەو یاسا و پرسانەى رەهەندى نیشتیمانیان هەیە بە گفتوگۆ و رێکەوتن و دانیشتن و سازانى نێوان لایەنەکان بێت لەسەر مێزى گفتوگۆ، نەک بە شەڕ و توندوتیژى یەکلا بکرێنەوە.


هەواڵی زیاتر