چۆمان محەمەد: ماوەى (17) ساڵە حکومەتى هەرێم و نوێنەرانى کورد لە بەغدا نەیانتوانیوە کێشەى ناوچە دابڕێنراوەکان چارەسەر بکەن

31/05/2023

رێکخەرى ژورى یاسایی بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ ماوەى (17) ساڵە حکومەتى هەرێم و نوێنەرانى کورد لە بەغدا نەیانتوانیوە کێشەى ناوچە دابڕێنراوەکان چارەسەر بکەن و زەوى و مافى داگیرکراوى کوردى ئەو ناوچانە بگەڕێننەوە.

چۆمان محەمەد، رێکخەرى ژورى یاساى بزوتنەوەى گۆڕان، لەو دیدارەى بە سەرپەرشتى دەستەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم بۆ لیژنەى یاسایی و یاسایی پارتە سیاسییەکان رێکخراوە، ئاماژەى بەوەکرد؛ لەرابردودا رژێمى بەعس هاوشێوەى تاوانى ئەنفال و کیمیاباران، بە کۆمەڵێک رێکارى زنجیرەیی دەستى بردوە بۆ گۆڕینى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم و داگیرکارى زەوى کشتوکاڵى جوتیارانى کورد لەوناوچانە وەک
هەنگاوى دژایەتى کورد، ئێستا ئەم دیدارە هەوڵێکە بۆئەوەى هەرێم چۆن لە روى یاساییەوە مامەڵە بکات و هەنگاوى یاسایی بنێت بۆ وەرگرتنەوەى ئەو مافانە.

ئەندامەکەى جڤاتى نیشتیمانى دەسشڵێت: هەرچەندە ئەم هەوڵ و هەنگاوانە پێویستن، بەڵام زۆر درەنگ کەوتوین حکومەتى هەرێم و دەسەڵاتداران و نوێنەران لە بەغدا خەمساردى زۆریان هەبوە کە ماوەى (17) ساڵە حکومەتى هەرێم و نوێنەرانى کورد لە بەغدا نەیانتوانیوە کێشەى ناوچە دابڕێنراوەکان چارەسەر بکەن مافى داگیرکراوى کوردى ئەو ناوچانە و خاوەن زەوییە راستەقینەکان بگەڕێننەوە.



هەواڵی زیاتر