گۆڕان پەیامێک ئاڕاستەى یەکێتى دەکات
01/06/2023
لە ساڵیادى دامەزراندنى
یەکێتى نیشتیمانى کوردستاندا، بزوتنەوەى گۆڕان پەیامێک ئاڕاستەى سەرۆک و سەرکردایەتى
و ئەندام و لایەنگرانیان دەکات و تێیدا رایدەگەیەنێت؛ پێشهات و ئاڵنگاریی نوێى سیاسیی
و ئابوریی و یاسایی چ لەسەر ئاستى ناوخۆ چ لەسەر ئاستى عێراق روبەڕووی میللەتەکەمان
و هەرێمى کوردستان بوەتەوە، ئەم ئاڵنگارییانە هۆکارێکى مەترسیدارن لەسەر ژیان و
گوزەرانى هاونیشتمانیان و قەوارەی هەرێمى
کوردستان، هیواخوازین هەمو هێزە سیاسییەکان بە بەرپرسیارێتیى نیشتیمانیی لە پێناو
بەرژەوەندییەکانى هاونیشتمانیان به دیالۆگ و تێگهیشتنی سیاسی کار بۆ چارەسەرکردنى
گرفتەکان بکەن و بەرژەوەندیە باڵاکانى میللەتەکەمان کارى لە پێشینەبێت.
دەقى پەیامەکە:
بەڕێزان: سەرۆک
و ئەندامانی سەرکردایەتى یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەبۆنەى (48)ـەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى
نیشتیمانى کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەى بەڕێز و تهواوی ئهندام و لایهنگرانتان
دەکەین.
لەکاتێکدا ئەم ساڵیادە دەکرێتەوە پێشهات و ئاڵنگاریی نوێى
سیاسیی و ئابوریی و یاسایی چ لەسەر ئاستى ناوخۆ چ لەسەر ئاستى عێراق روبەڕووی میللەتەکەمان
و هەرێمى کوردستان بوەتەوە، ئەم ئاڵنگارییانە هۆکارێکى مەترسیدارن لەسەر ژیان و
گوزەرانى هاونیشتمانیان و قەوارەی هەرێمى
کوردستان، هیواخوازین هەمو هێزە سیاسییەکان بە بەرپرسیارێتیى نیشتیمانیی لە پێناو
بەرژەوەندییەکانى هاونیشتمانیان به دیالۆگ و تێگهیشتنی سیاسی کار بۆ چارەسەرکردنى
گرفتەکان بکەن و بەرژەوەندیە باڵاکانى میللەتەکەمان کارى لە پێشینەبێت.
لەم بۆنەیەدا؛
هەڵوێستى بزوتنەوەى گۆڕان دوپات دەکەینەوە لە یەکڕیزى و پێکەوە کارکردن لەسەر بنەمای
وەڵامدانەوەی پێداویستی خەڵک و دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ چارەسەری ناکۆکیەکان و
دورخستنەوەی مەترسییەکان.
هەر شاد و سەرکەوتووبن
بزووتنەوەی گۆڕان
2023/6/1