هۆشیار عومه‌ر: دروستبونی گۆڕان و بەرنامەکانى بۆ رێگریكردن بو له‌م روداوانه‌ی كه ئێستا روده‌دات
17/06/2023
رێكخه‌ری
ژوری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییە‌كانی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ گوێنه‌گرتنه له وڵاتانی
ده‌رەوه و هێزە سیاسییەکانى ناوخۆ و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خستنه پێش به‌رژه‌وه‌ندی
گشتی لەلایەن دەسەڵاتداران و نه‌بونی حكومڕانێكی باش دۆخی كوردستانی به ئه‌مڕۆ
گه‌یاندوه و لاوازى کردوە، دروستبونی گۆڕان و بەرنامە و پاکێجەکانى بۆ دروستکردنى
حكومرانی باش، داداپه‌روه‌ر، شه‌فاف و به‌نیشتیمانی كردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم بو
بۆئەوەى دۆخەکە بەم دەرەنجامە نەگات.
هۆشیار
عومه‌ر، رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند؛
پێشتر ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ئه‌و وڵاتانه‌ی خۆیان به دۆستی هه‌رێمی كوردستان
ده‌زانی پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی و گۆڕانكارییان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌و
وڵاتانه ماندوبون له پشیتوانی كردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، بۆیه نایانه‌وێت به‌و
شێوه‌ی پێش‌و به‌رده‌وام بن، به یه‌كێتی و پارتیان وتوه ئارامگرتنمان كۆتایی
هاتوه و پێگه‌ی هه‌رێمیش زۆر لاوازبوه، ئاراسته‌ی كاركردنی سیاسی ئه‌مه‌ریكا و
هاوپه‌یمانه‌كان و ته‌نانه‌ت دۆسته‌كانی كوردیش به‌و رێگه‌یه‌دا ده‌ڕوات كه ویستی
به‌هێزكردنه‌وه‌ی به‌غدایان هه‌یه.
ئاماژە
بەوەش دەکات؛ ریشه‌ی پرسه‌كان، شكسته له حكومڕانی، دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
بۆ رێگریكردن بو له‌م روداوانه‌ی كه ئێستا روده‌دات، گۆڕان ده‌یویست حكومرانیه‌كی
باشمان هه‌بێت، داداپه‌روه‌ر و شه‌فاف بێت، هێزی پێشمه‌رگه و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم
به نیشتیمانی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان پشتیوانی حكومه‌ت و سه‌ركرده سیاسیه‌كان
بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌زیانی گه‌وره‌ی له هه‌رێم داوه، نه‌مانی متمانه‌ی خه‌ڵكی
هه‌رێمه به ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌و شێوازه له سیاسه‌ت، به‌غدا باش تێگه‌یشتوه
و به‌وحاڵه ده‌زانێت بۆیه هه‌مو فشاره‌كانی خۆی به‌كارده‌هێنێت.