وەفدێکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن
17/03/2019
ئەمڕۆ یەكشەممە، وەفدێکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بە
سەرۆکایەتی سەید جەعفەر زەکی حوسێنی، نوێنەری تایبەتی شێخ هومام حمودی سەردانی مەکۆی
بزوتنەوەی گۆڕان-یان کرد و لەلایەن د. شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی راپەڕاندن و هۆشیار
عومەر عەلی، رێکخەری ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان پێشوازیان لێکرا.
وەفدەکە، سەرەتا سەردانی ئارامگەی نەوشیروان مستەفایان
کرد و لە وتەیەکەدا سەید جەعفەر زەکی حوسێنی رایگەیاند؛ ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە و نەوشیروان
مستەفا سەرکردەیەکی مەزن و چاکسازیخواز بو.
دواتر لە کۆبونەوەیەکدا، باسی پەیوەندیی مێژویی نێوان
کوردو شیعە کرا لە دژایەتی دیکتاتۆریەت لە قۆناغی حوکمڕانی حیزبی بەعسی لە ناوچو.
گرنگی ئەنجامدانی چاکسازی سیاسی و ئابوری لە عێراق و
بەدیهێنانی ئازادی و دادپەروەری تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بو، هاوکات هەردولا جەختیان
لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.