ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
25/06/2023
وەفدێکی باڵای یەکێتی
نیشتمانی کوردستان سەردانى سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و لە کۆبونەوەیەکدا چەند
پرسێکى ناوخۆی هەرێم و عێراق تاوتوێ دەکەن.
دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ
یەکشەممە (2023/6/25)، وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکى یەکێتى، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەلایەن
جەمال حاجی محمەمەد و مستەفا سەید قادر و بەختیار ئەولی پێشوازییان لێکرا.
سەبارەت بە
ئامانجی سەردانەکە، بەختیار ئەولی رێکخەری ژوری پەیوەندییە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆران
رایگەیاند: کۆبونەوەکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا و تاوتوێکردنی دۆخی
سیاسی ئێستای هەرێمی کوردستان و عیراق و چەند پرسێکی دیکە بو.
ئاماژەی بەوەشکرد؛
لە کۆبونەوەکەدا، باس لە باشکردنی دۆخی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم کرا و پرسی
ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان و شێوازى بەشدارى کورد بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنى
پارێزگاکانى عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم گفتوگۆى
لەبارەوە کرا.