دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادی وسەردانی بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن
12/07/2023
دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان سەردانى
مەکۆى سەرەکى بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەگەڵ ئافرەتانى بزوتنەوەکە کۆبونەوە بۆ
تاوتوێکردنى کێشەکانی ژنان.
لە دیدارەکەدا پێویستى پتەوکردنى پەیوەندییەکانى ژنانی تەڤگەری
ئازادی بە ئافرەتانى بزووتنەوەی گۆڕان و هێز و لایەنە سیاسییەکان وجەحتى لێکرایەوە
و خراپی دۆخی ژنان تاوتێکرا و بەوپێویست زانرا هەمووان یەک دەنگبن لە ڕوبەڕوبووەنەوەی
ئاستەنگ و گرفتەکان بە مەبەستى چارەسەرکردن و دوپاتکرایەوە کە "دەبێت هەر لە
بناغەوە ژنان خۆیان بەهێز بکەن، بۆ ئەوەی ببنە دەنگی ژنانی هەر چوار پارچەی
کوردستان".
هاوکات گفتوگۆ لەبارەى گرنگى رۆڵى ژنانى نێو پارتە
سیاسییەکان کرا بەو ئامانجەى کار بۆ پاراستنى بەرژەوەندییەکان و پێگە و رۆڵى ژنان بکەن
لە کۆمەڵگەى کوردى نەک تەنها بەرژەوەندی لایەنێک و ئەوەش بیر هێنرایەوە کە
بزوتنەوەى گۆڕان پێیوایە کێشەکانی ئافرهتان، لە
کێشەکانی کۆمەڵگا جیاناکرێتەوە، کۆمەڵێکی هۆشیار و دەسەڵاتێکی بەرپرسیار دەتوانێت
بەیەکەوە دەستهبەری ژیانێکی شایستە بۆ خەڵک بکەن و نمونەیەکی سەرکەوتو لە پێکەوە
کارکردن بۆ سەرخستنی ئامانجە باڵاکان بڕەخسێنن.