رونکردنەوەیەک لە هۆبەی ئەفسەرانی بزوتنەوەی گۆڕان
21/07/2023
چەند رۆژێکە لە هەندێک پەیج و سۆشیال میدیا، بزوتنەوەى گۆڕان بە ئامانج گیراوە سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوەى لیستێک لە ئەفسەران، کە مێژوەکەی بۆ سێ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
بزوتنەوەی گۆڕان لە ساتى دروست بونیەوە تاکو ئێستا لە هەوڵى بە سیستماتیک کردنى دام و دەزگاکان و بە نیشتیمانیکردنى هێزى پێشمەرگە و باقى هێزە چەکدارەکان بوە و چەندین هەوڵ و پڕۆژەى هەبووە، ئێمەش وەک ئەفسەران چەندین پڕۆژە و پێشنیارمان داوە بە پەرلەمانى کوردستان و وەزارەتەکانى پێشمەرگە و ناوخۆ لەوبارەیەوە.
لەناو وەزارەتەکانى پێشمەرگە و ناوخۆ و هێزە چەکدارەکان، ئەو کەسانەى کە لەدەرەوەى پارتى و یەکێتین لە هیچ شوێنێک جێگەیان بۆ ناکرێتەوە و لە پایەکانیان دورخراونەتەوە؛ هەمیشە سزاى سیاسى دەدرێن و تەنانەت لە پلە بەرزکردنەوەکانیشیان بێبەش دەکرێن، وەک هاوڕێکانیان حسابیان بۆناکرێ بۆ کەمکردنەوەى ئەو سزا سیاسییە و غەدرانەى لەو ئەفسەرانە کراوە، ئێمە لە رێگاى وەزارەتەکانى پێشمەرگە و ناوخۆوە هەوڵمانداوە کە پلەبەرزکردنەوەکانیان رانەگیرێ و وەک هاوڕێکانیشان حسابیان بۆ بکرێت.
وە ئەم پلە بەرزکردنەوانەش لە رێگاى وەزارەتەکانى خۆیان بۆیان کراوە بەپێى هەمان یاسا و رێنمایی، کە ئەفسەرانى پارتى و یەکێتى پێ بەرزکراوەتەوە، واتە حەقێکە بۆیان گەڕاوەتەوە، نەوەک مافی خەڵکی دیکەیان لە دەرەوەی یاسا خواردبێت.
لیواى مافپەروەر
طە ئەورەحمان حمە عزیز
نوێنەری هۆبەی ئەفسەران
20/7/2023