لێدوانێک لە ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕانەوە
21/07/2023
ئەمڕۆ (پێنجشەمە: ٢٠ی تەموزی ٢٠٢٣ )، دادگای هەولێر جارێکی دیکە و بە تۆمەتێکی دیکە، سزای چوارساڵ زیندانیکردنی بۆ چالاکوان و رۆژنامەنوسی بەندکراو شێروان شێروانی دەرکرد.
لە ڕوانگەی ئێمەوە، ئەم بڕیارە درێژکردنەوەی زنجیرەیەک ڕێکارە بۆ سنوردارکردنەوەی ئازادییەکان کپکردنەوەی دەنگی ئازاد و بۆچونی جیاواز لە هەرێمی کوردستاندا، کە ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر ناوبانگی هەرێم و پرسی سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری لەهەرێم دەبێت.
گۆڕان وەک هێزێکی سیاسیی مەدەنی و داکۆکیکار لە مافە بنەڕەتیەکانی هاوڵاتیان و چالاکوان و رۆژنامەنوسان، بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لەسەر ئەم کەیسە بێینە دەنگ و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادگای هەولێر دژی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی بکەین، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی تانەدان.