پەیامى پیرۆزبایی ئاڕاستەى بزوتنەوەى گۆڕان دەکرێت
25/07/2023
بەبۆنەى تێپەڕبونى (14)یەم ساڵیادى یەکەم بەشدارى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان سەرۆکى
هەرێم و سەرۆکى حکومەت و جێگیرى سەرۆکى حکومەت و لایەنە سیاسییەکان پەیامى پیرۆزبایی
ئاڕاستەى بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن.
دەقى پەیامەکان:
پەیامى سەرۆکى هەرێمى کوردستان:
یادى چواردهههمینى دامهزراندنى بزووتنهوهى گۆڕان له بهڕێزان عومهری
سهید عهلی، ئهندامانی جڤاتی نیشتمانی، جڤاتى گشتی، لایهنگران و جهماوهرى بزووتنەوەی
گۆڕان بهگشتى پیرۆز دهكهم، هیواى سهركهوتنیان بۆ دهخوازم.
لهم یادهدا به پێزانینهوه له ئامادهیى و ڕۆڵى بزووتنهوهى
گۆڕان له پرۆسهى سیاسى له ههرێمى كوردستان و عێراق دهڕوانین و جهخت له تهبایى
و هاریكاریى نێوان تهواوى هێز و لایهنه سیاسییهكان و پێكهاتهكانى ههرێمى
كوردستان و عێراق دهكهینهوه، تا ههموو پێكهوه بهرهو داهاتوویهكى باشتر
ههنگاو بنێنین.
نێچیرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
2023/7/25
پەیامى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى
کوردستان:
لە چواردەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، پیرۆزبایی لە
گشت ئەندام و ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان
بۆ دەخوازم لە پێناو داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی
خەڵکی کوردستان.
ئومێدەوارم بزووتنەوەی گۆڕان و هەموو حزب و هێز و لایەنە
کوردستانییەکان، هاوكار و هەماهەنگ و هاوهەڵوێست بن لەسەر بەرگریکردن لە مافە
ڕەواکانی گەلی کوردستان و پاراستن و گەشەپێدانی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
پەیامى پیرۆزباى قوباد تاڵەبانى:
بەڕێزان لە بزووتنەوەی
گۆڕان
لە یادی ١٤ ساڵەی دامەزراندنی
بزووتنەوەی گۆڕاندا، پیرۆزبایی لە هەموو هەڵسوڕاون و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان
دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی هەماهەنگی
و پێکەوەکارکردنی زیاتری هەموو هێزە سیاسییەکان و بە تایبەتیش لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کە ئامانجی هاوبەشمان زۆر زیاترە لە ناکۆکی، بەمەش
باشتر و ئاسانتر ئامانجە رەواکانی گەلی کورد بەدی دەهێنین.
دووبارە پیرۆز بێت یادی
دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆران
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
پەیامى مەکتەبى سیاسى یەکێتیی
نیشتیمانیی کوردستان:
بەرێزانی سەرکردایەتی بزوتنەوەی
گۆڕان
هەڵسوڕاوان و لایەنگرانی تێکۆشەری
بزوتنەوەکە
لەیادی چواردەیەمین ساڵرۆژی بزوتنەوەی گۆڕاندا پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستەدەکەین.
لەم یادەدا سڵاو و درود دەنێرین بۆ ڕۆحی پاکی رەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا
کە نیو سەدە تەمەنی خۆی بۆ خەبات لەپێناوی
سەرفرازی و رزگاریی گەلی کوردستاندا تەرخان کرد .
بەرێزان ئەمساڵ کە یادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی سیاسی کاریگەر لە کوردستاندا دەکەنەوە، لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە زیندوو کردنەوەی
گیانی هاوپەیمانێتی و هاوخەباتی و پێکەوەیی سەردەمی هەردوو نەمر سەرۆک مام جەلال و
رەوانشاد کاک نەوشیروانە چونکە خاڵە هاوبەشەکانی نێوانمان یارمەتیدەری پێکەوەیی و
هاوخەباتی بەردەوامە.
بەتایبەتی لەسەروو بەندی هەلبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە پێویستی بەیەک ریزی ویەک هەڵوێستی کوردستانییە.
هەر
شاد و سەرکەوتوو بن
پەیامى مەکتەبى سیاسى پارتى
دیموکراتى کوردستان:
بەڕێزان ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی گشتی و نیشتیمانیی بزووتنەوەی
گۆڕان.
بە بۆنەی (١٤)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزباییەکی
گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەین و، ھیوای بەردەوامی و
سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.
لەم بۆنەیەدا ڕۆڵی بزووتنەوەکەتان لە پڕۆسەی سیاسیی ھەرێم بەرز
دەنرخێنین، ھەروەھا دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر ھاوپەیمانێتی و ھەماھەنگی نێوانمان
و سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و
بەدیھێنانی گشت مافەکانمان.
ھیوادارین ھەموو لایەنەکان دڵسۆزانە و بەرپرسانە ھەنگاوبنێن بۆ
ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردن و چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکان و پتەوترکردنی بنەماکانی
ھەماھەنگی و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی ڕۆشن و شایستە بۆ گەلەکەمان.
دووبارە یادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان پیرۆز بێت، ھەر سەرکەوتوو بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٥ـی٧ـی٢٠٢٣
پەیامی پیرۆزبایی بزوتنەوەی چاكسازيی نیشتمانی
بەڕێزان /بزوتنەوەی گۆران
ب/پیرۆزبایی
بەبۆنەی (٢٥-٧) ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی ( بزوتنەوەی گۆڕان )
بە گەرمی پیرۆزباییتان لیدەكەین ,هیوادارین خەباتی مەدەنیانە و جەماوەریانەی
قۆناغەکە ببێتە بنەمای گەشەپێدانی دیموكراسی و فراوانبونی پانتایی زیاتری ئازادی لەکوردستان
،یادی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەكەتان هاوکاتە لەگەڵ هەلومەرجێکی نوێو ئاڵنگاریە ناوخۆیی
و هەرێمایەتی ونێودەوڵەتیەکان بە ئاراستەی گۆڕانکاری ،بۆیە پێویستە هەمولایەك
هەوڵەكان بخەنەگەڕ بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی ئێستای كوردستان و یەكخستنەوەی ماڵی
كوردو پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاكانی گەلونیشتمان ،وەهێنانە ئارای کەشێکی ئارام و
لەبار بۆدەستەبەرکردنی یەکلیستی بۆ هەڵبژاردن لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی
ئیدارەی هەرێمو،باشكردنی گوزەرانی خەڵك لە ڕێگای چاكسازییەكی گشتگیری هەمەلایەنەوە
،جارێكی تر پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوادارین هەموو لایەک پێكەوە خزمەتی گەورە بە
گەل و نیشتمان بکەین .
هەر شاد بن
بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی
٢٠٢٣/٧/٢٥