وەفدێكی كەنەکە سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

19/03/2019

رۆژی دوشەممە، وەفدێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (کەنەکە) سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردو تاوتوێی دۆخی هەرچوار پارچەی كوردستانیان كرد.

رێبوار رەشید، هاوسەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان لەبارەی‌ ناوەڕۆکی‌ کۆبونەوەکەوە رایگەیاند؛ بزوتنەوەی گۆڕان ئەندامێكی چالاكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستانە  لەم کۆبونەوەیەشدا تاوتوێی دۆخی كوردستان و هەوڵدانمان کرد بۆ لێك نزیككردنەوەی خەڵك و پێكهاتە و لایەن سیاسیەكانی كوردستان  لە هەرچوار پارچەی كوردستان.

دەشڵێت: "باسمان لە گرنگی‌ یەکێتی‌ نەتەوەیی‌ و نیشتیمانی‌ کوردستان کرد و لەگەڵ ئەوەی‌ چۆن هەوڵ بدەین خەڵک و پێکهاتەکان و حیزبەکان لەیەکتر نزیک بکەینەوە و کەلتورێکی‌ دیموکراتیەتی‌ حیزبی‌ پەیڕەو بکرێت".


هەواڵی زیاتر