هەولێر؛ شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد

26/07/2023

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم لە شاری هەولێر سەردانی بزوتنەوەی گۆرانیان کرد و لەكۆبونەوەیەكدا سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان و دۆخی هەرێم و عێراق گفتوگۆیان کرد.
دوای كۆبونەوەكە دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم، رایگەیاند: سەردانی چەند لایەنێكمان كردوە، تا ئێستا ئەو لایەنانەی سەردانمان کردون لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندان .
لای خۆیەوە هێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەى گۆڕان كە بەسداری كۆبونەوەكەبو رایگەیاند: ئێمە لە دواخستنی هەڵبژاردن بەرپرس نین و لەگەڵ هەڵبژاردنداین، پێش هەمو لایەنەكانیش دوساڵ لەمەوبەر پڕۆژەمان لە رێگەی پەرلەمانەوە پێشكەشكرد بۆئەوەی دۆخەكە بە ئەمڕۆ نەگات، بەڵام لایەنەكانی دیكە بەدەم پڕۆژەكەوە نەهاتن.


هەواڵی زیاتر