وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هیچیان نهچنیوەتەوە له ناكۆكی و په‌رته‌وازه‌یی و پارچه‌پارچه بون
02/08/2023
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هیچیان نهچنیوەتەوە له ناكۆكی و په‌رته‌وازه‌یی و پارچه‌پارچه بون، چونکە تا كورد پارچه‌پارچه بێت هه‌رێمی كوردستانی به‌هێز دروست نابێت، لەکاتێکدا ئامانجه باڵاكان دامه‌زراندنی حكومڕانییه‌كی ته‌ندروست و بونی هێزێكی یه‌كگرتوی نیشتیمانی كوردستانی هه‌بێت، كه‌به‌رگری له‌خاك بكات نه‌ك له حیزب و كاره‌كته‌ره حزبییه‌كان.
دلێر عه‌بدولخالق، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، لە وتەى بزوتنەوەکەدا لە مەڕاسیمى بەخاکسپاردنى لیوا تۆفیق کانى وەتمانى، ئاماژەى بەوەکرد؛ سه‌رپێخستنی چاكسازی بۆ گۆڕانكاری له سیستمی سیاسی و هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی سوپایه‌كی یه‌كگرتوی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خەونى تێکۆشەرانى کورد بوە و دڵسۆزەکانى خاکى کوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و ئاڵنگاریی و مەترسیانهی هاتوه‌ته به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان تێیپه‌ڕێنین، چونکە "په‌رت بون و ئیشكردن بۆ په‌رته‌وازه‌یی و دوبه‌ره‌كی و خسته سه‌رباری به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و كه‌سی، خزمه‌تى دۆزى کوردس ناكات و لە به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان نییە".
دەشڵێت: لەسەر لایەنەکان واجبە، کاربکەن بۆ دامه‌زراندنی حكومڕانییه‌كی ته‌ندروست و هێزێكی یه‌كگرتوی نیشتیمانیی كه به‌رگری له‌خاك بكات نه‌ك له‌حزب و كاره‌كته‌ره حزبییه‌كان و هه‌رێمی كوردستان له مه‌ترسییه‌كان بپارێزێت هەموو پێکەوە بچنه‌وه به دژی هه‌مو ئه‌و كاسته سیاسیانه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه میلله‌تى کورد خێر له خاک و سامانى نه‌بینێت".