(12) ساڵ لە تەمەنی (سبەی)
24/03/2019
ئەمڕۆ (سبەی) مۆمێکی تری تەمەنی دادەگیرسێنێت، کە
(12) ساڵ لەمەوبەر وه‌ك ناوێكی نوێی بواری رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لیكترۆنی كوردیی
و یه‌كه‌مین كه‌ناڵی راگه‌یاندنی كۆمپانیای وشه، به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی
(سبه‌ی) دەستى بە پەخش کرد.
لە (20)ى ئازارى ساڵى (2007) لەدەستپێکى ساڵێکى نوێى
کوردی‌دا، سایتى (سبەى) وەک یەکەمین رۆژنامەى ئەلیکترۆنى کوردی و یەکەم دامەزراوەى
میدیایى کۆمپانیاى وشە لەژێر سەرپەرشتى روناکبیرو مێژونوس و رۆژنامەنوس رەوانشاد
(نەوشیروان مستەفا) بە پەیامى (سبەى) کەوتەکار.
هەر لەسەرەتاوە، سایتی سبەی لەبەشی سەرەوەی سایتەکەدا
سێ وشەی بەگوزارشتی؛ (رەخنە بەزمانی گوڵ)ی كرد بە دروشمی كاركردنی
رۆژنامەوانیانەی خۆی و بەزمانێكی هێمن و دور لە ناوزڕاندن و زبر، دەستی
بەپەخشكردنی وتار‌و بابەتە رۆژنامەوانیەكانی كرد.
هەروەک لە پەیامی (سبەی)دا هاتوە "ئه‌وانه‌ی
له دامه‌زراوه‌ی سبه‌ی دا كار ئه‌كه‌ین، هه‌وڵ ئه‌ده‌ین بۆ؛ بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی
رۆشنایی و گه‌یاندنی زانیاری راست، بایه‌خدان
به سامانی مرۆیی: به‌مناڵان، به ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌ی مادی پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده
و نه‌شونماكردنی ئێستا و پاشه‌ڕۆژیان. به نه‌وه‌ی نوێ، به دابینكردنی پێویستی
مادی و مه‌عنه‌وی به‌شداری و سه‌ركه‌وتنیان له پلیكانه‌كانی كاروباری گشتی و ژیانی
سیاسی و داوده‌زگای حكومه‌تی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی شارستانی دا. به‌زانایان و
هه‌ڵكه‌وتوانی بواره جیاوازه‌كانی زانست و ژیان".
هەروەها بایه‌خدان به گوزه‌رانی وارسی شه‌هیدان
و ئه‌نفالكراوه‌كان و كیمیاباران. به كۆمه‌ڵگای كوردی له هه‌نده‌ران، به
دروستكردنی پردی پێوه‌ندی له نێوان كوردستان و هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه بۆ وه‌رگرتنی
كه‌ڵك له‌یه‌كتری، ئه‌وان له نیشتیمانه‌كه‌یان و نیشتیمانه‌كه‌یان له‌وان. به
كه‌مئه‌ندامان، به‌ڕه‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان، وه‌ك هه‌مو هاوڵاتیانی تر، له بواره
گونجاوه‌كانی ژیان و كاردا. به پیرو په‌ككه‌وته، به‌دابینكردنی موچه‌ی به‌ساڵاچوان
و شوێنی ژیان و چاودێریكردنیان له روی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و ده‌رونییه‌وه.
هەروەک هەوڵیداوە هه‌میشه سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی
زانیاری بین بۆ خوێنه‌رانمان و لەو روەشەوە، وه‌ك كه‌ناڵێكی رۆژنامه‌وانیی خاوه‌ن
ستراتیژیی تایبه‌ت ده‌ركه‌وتوه و بوەتە سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی هه‌واڵی
ژماره‌یه‌كی زۆر لە كه‌ناڵه‌كانی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی
جیهانی و ناوخۆیی. ئه‌مه‌ش به‌هۆی راستی و دروستی زانیاری ناو به‌رهه‌م و
بڵاوكراوه‌كان و به‌رده‌وام نوێكردنه‌وه‌ی به‌ش و بابه‌ته‌كانی سایته‌كه.
بەم بۆنەیەوە (سبه‌ی) له ساڵیادی خۆیدا، جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی
کورد (نه‌ورۆز) و ساڵی نوێی كوردی لە سەرجەم خوێنەران و هاوکارانی و
گەلی کورد
پیرۆز دەکات، بە دەرفەتی دەزانێت لەم رێگەیەوە سوپاسی هه‌مو ئه‌و کەسانە
بكات
كه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بە بابەت و زانیاری هاوکارییان
کردوین، سوپاس بۆ هەمو ئەوانەی رۆژانێک لەم سایتەدا کاریان کردوە. سوپاسی
ئه‌و
خوێنه‌ر و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و هاوکارانەش دەکەین كه لە چەند ساڵی
رابردودا
هاوكارییان كردوین بۆ به‌رده‌وام بون و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی سایته‌كه به
بابه‌ت و
ره‌خنه و پێشنیاره‌كانیان.