سەرۆکى ئەساقیفەى کورسى ئورشەلیم سەردانى ئارامگەى نەوشیروان مستەفا دەکات
24/03/2019
سەرۆکى ئەساقیفەى کورسى ئورشەلیمى لە هەرێمى کوردستان و رۆژهەڵاتى نزیک، سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان و ئارامگەى نەوشیروان مستەفا دەکات و دەڵێت:"نەوشیروان مستەفا،
سەرکردەیەکى گەورەبو، هەوڵى بۆ گەشەپێدان و پێشکەوتن بو، هیوا دەخوازین نمونەى وەک ئەم سەرکردەیە زۆربن و ئەو رێگەیەى ئەو دەستى پێکردوە، بتوانرێت تەواوى بکەن".
دواى ئەوەى دوێنێ د. ئەنبا ئەنتۆنیۆس، سەرۆکى ئەساقفەى کورسى ئورشەلیم لە هەرێمى کوردستان و رۆژهەڵاتى نزیک و جێگرى پاپای قبات لە میسر و جیهان، لەگەڵ وەفدێکى یاوەرى بە سەردانێک گەیشتنە سلێمانى، ئەمڕۆ یەکشەممە سەردانى ئارامگەى نەوشیروان مستەفایان کرد و لەلایەن هەریەک لە نما نەوشیروان مستەفا و چیا نەوشیروان مستەفا و هۆشیار عومەر عەلى، رێکخەرى ژورى پەیوەندیە دیپلۆماسییەکانى بزوتنەوەى گۆڕانەوە، پێشوزاییان لێکرا.
لەکاتى سەردانەکەیدا بۆ ئارامگەى رەوانشاد، سەرۆکى ئەساقیفەى کورسى ئورشەلیم لە هەرێمى کوردستان و رۆژهەڵاتى نزیک رایگەیاند: نەوشیروان مستەفا، سەرکردەیەکى گەورەبو، ئەو بە دەرکردنى گۆڤارێک دەستیپێکرد و هەوڵى بۆ گەشەپێدان و پێشکەوتن بو کە ناوچەکەى ئێمە هیچى کەمتر نییە لەناوچەکانى ترى جیهان"، هیوایشى خواست نمونەى وەک ئەم سەرکردەیە زۆربن و ئەو
رێگەیەى ئەو دەستى پێکردوە، بتوانرێت تەواوى بکەن.
سلێمانى/ بڕیار نامیق