ئەنجومەنى قەزاى ناوەندى سلێمانى بزوتنەوەى گۆڕان چەند پرسێکى ناوخۆیی و پەیوەندیدار بە دۆخى بازاڕ و گوزەرانى هاوڵاتیان تاوتوێ دەکات
19/10/2023
ئەنجومەنى قەزاى ناوەندى سلێمانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ
تاوتوێکردنى چەند پرسێکى ناوخۆیی و پەیوەندى هێز و لایەنە سیاسییەکان و جەخت
کردنەوە لەبەرنامەى سیاسى بزوتنەوە گۆڕان و دۆخى بازاڕ و گوزەرانى هاوڵاتیان کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/10/2023)، کۆبونەوەی
ئاسایی مانگانەى ئەنجومەنی قەزای ناوەندی سلێمانی بزوتنەوەى گۆڕان لە مەکۆى
سلێمانى بە سەرپەرشتی باژێڕوان و ئامادەبونى بازنەوانەکانی سنوری قەزای ناوەند
بەڕێوەچوو، تێیدا بەهادین ئەحمەد، باژێوانى سلێمانى بزوتنەوەى گۆڕان رونکردنەوەى
دا لەبارەى دواین گۆڕانکارى و پێشهاتەکان و دۆخى ناوخۆیی بزوتنەوەى گۆڕان.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەى چەند پرسێکى ناوخۆیی و پەیوەندى هێز و لایەنە سیاسییەکان، هاوکات دۆخى
بازاڕ و گوزەرانى هاوڵاتیان موچەخۆران تاوتوێکرا و جەخت کرایەوە لە پێویستى
هەوڵدان بەئاڕاستەى فشارکردن بۆ باشکردنى ژیانى خەڵک و دابینکردنى سەقامگیرى.
لاى خۆیانەوە ئامادەبووان سەرنج و بۆچونەکانیان پەیوەست
بە کۆى پرسەکان خستەڕو، جەختیش کرایەوە لە کارکردن بۆ جێبەجێکردنى بەرنامەى سیاسى
بزوتنەوە گۆڕان.