شاندێکى رەوتى حیکمە سەردانى گۆڕان دەکات
28/10/2023
بەمەبەستى پتەوکرتنى پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕى سەرنج و
تێڕوانینەکان لەسەر پرسە سیاسییەکانى سەر ئاستى عێراق و هەرێمى کوردستان، شاندێکى
رەوتى حیکمە سەردانى سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات.
ئەمڕۆ
شەممە (2023/10/28)، وەفدێکى سەرکردایەتى رەوتى
حیکمەى نیشتمانى بە نوێنەرایەتى عەممار حەکیم سەرۆکى رەوتەکە سەردانى مەکۆى سەرەکى
بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لەلایەن گوڵستان سەعید، سەرۆکى فراکسیۆنى پەرلەمان لە خولى
پێنجەمى پەرلەمان و بەختیار عومەر ئەولى رێکخەرى ژورى پەیوەندییە سیاسییەکانەوە
پێشوازیان لێکرا.
گوڵستان سەعید، سەرۆکى
فراکسیۆنى پەرلەمان لە خولى پێنجەمى پەرلەمان، رایگەیاند لە دیدارێکدا جگە لە
جەختکردنەوە لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى هەردولا، بیروڕامان لەبارەى پڕۆسەى سیاسى
و دوایین پێشهات و ئاڵنگارییەکان لە عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرد، "داواشمان
کرد رەوتى حیکمە بەپێى پێگەى خۆیان رۆڵ بگێڕن بۆ چارەسەرى کێشەکانى نێوان حکومەتى
هەرێم و حکومەتى ئیتیحادى بە ئامانجى دابینکردنى شایستە داراییەکانى هەرێمى
کوردستان و دورخستنەوەى موچەى موچەخۆران لە ململانێ سیاسییەکان".