ئەنجومەنى بازنەی لەندەنی بزوتنەوەى گۆڕان چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

13/11/2023

ئەنجومەنى بازنەی لەندەنی بزوتنەوەى گۆڕان چەند پرسێکى پەیوەندیدار بە دۆخى ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان و پێشهات و ئاڵنگاریە نوێكانی ناوچەكە تاوتوێ دەکات و جەخت لە جێبەجێكردنی بەرنامەى سیاسى بزوتنەوە گۆڕان دەكاتەوە.

‎لە کۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا كە لە شاری لەندەن بەڕێوەچو بە ئامادەبونی ئاسۆ رەحیم و سەرپەرشتیاری ژورری رەوەندی كوردی، ئەنجومەنی بازنەی لەندەنی بزوتنەوەى گۆڕان هەوڵەكانی خۆ ڕێکخستنەوەو ئاشتەوایی و پرسە ناوخۆیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و دواین گۆڕانكاری و پێشهاتە نوێیەكانی گۆڕەپانی سیاسی تاوتوێكرد.

‎لە كۆبونەوەكەدا لەبارەی كۆی پرسەكانەوە بەرچاوڕونی و گفتوگۆكرا و ئامادەبووان سەرنج و بۆچونەکانیان پەیوەست پرسەناوخۆیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان خستەڕو، جەختیش کرایەوە لە کارکردن بۆ جێبەجێکردنى بەرنامەى سیاسى بزوتنەوە گۆڕان.


هەواڵی زیاتر