ژوری ڕۆژنامەوانی پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنوس (نیاز عەبدوڵا) دەکات

18/11/2023

ژوری ڕۆژنامەوانی پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنوس (نیاز عەبدوڵا) بەبۆنەى وەرگرتنى خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی ڕۆژنامەوانیلەلایەن کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنوسان (CPJ) و رایدەگەیەنێت: ئەم خەڵات و نرخاندنە هێزێکی ڕەمزی گەورەیە بۆ پاڵپشتی چالاکوانان و کەسایەتییەکانی کۆمەڵگەی شارستانی لە هەرێمی کوردستاندا، بە ئامانجی ڕووبەڕووبونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادییە گشتییەکان و ئازادی ڕۆژنامەوانی بەتایبەتی.


دەقى پەیامى پیرۆزباییەکە:

بە خۆشحاڵیەوە، لەپای وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی ڕۆژنامەوانی؛ پیرۆزباییەکی گەرم لە خاتو (نیاز عەبدوڵا) نوسەر و ڕۆژنامەنوسی کورد دەکەین، کە کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنوسان (CPJ) لە ڕێوەڕەسمێکدا لە شاری نیویۆرک پێی بەخشی.
ئەم خەڵات و نرخاندنە هێزێکی ڕەمزی گەورەیە بۆ پاڵپشتی چالاکوانان و کەسایەتییەکانی کۆمەڵگەی شارستانی لە هەرێمی کوردستاندا، بە ئامانجی ڕووبەڕووبونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادییە گشتییەکان و ئازادی ڕۆژنامەوانی بەتایبەتی.

ژوری ڕۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان
١٨ی ١١ی ٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر