وتەبێژی گۆڕان: ئەمڕۆ لە هەمو کاتێک زیاتر پێویستمان بە حکومڕانییەکی باش هەیە
21/11/2023
وتەبێژی بزوتنەوەى
گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ روانگەى ئێمە بۆ چەمکى ئاسایشى نیشتیمانى ئەوەیە فاکتەرە
سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتیەکان لەبەرچاو بگیرێ و وەڵامى خەڵکى خۆمان بدەینەوە،
چونکە لە هەرێمى کوردستان لە هەمو کاتێک زیاتر پێویستمان بە حکومڕانییەکی باش هەیە،.
دلێر عەبدولخالق،
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆران لە دیدارى مێپس رایگەیاند؛ لەکاتێکدا باسی ئاشتی و ئارامی
دەکەین لە ناوچەکە، هەرێمی کوردستانی لە هەمو کات زیاتر پێوستی بەحکومڕانی باش هەیە،
پێویستە رێز لە مافى مرۆڤ و ئازادییەکان بگیرێ پێویستە یاسا سەروەربێت و گەندەڵى
سنورێکى بۆ دابنرێت رۆژنامەنووسان و چالاکوانان لەسەر کارەکانیان نەخرێنە
زیندانەوە، بەرپرسان گوێ لە خواست و داواکارییەکانى خەڵک بگرن.
ئاماژەى
بەوەشکرد لە ئایارى ساڵى رابردودا بزوتنەوەى گۆڕان هۆشدارى لە خراپبونى دۆخەکە و
مەترسى و ئاڵنگارییەکان داوەتە لایەنە سیاسییەکان و دەستپێشخەریەکیشى هەبو بۆ
لایەنەکان، و وتیشى : پێوستە لە ئێستادا سەرجەم لایەنەکان هەنگاو بۆ چارەسەری کێشە
ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بنێن، لەگەڵ ئەوەشدا روانگەى ئێمە بۆ چەمکى ئاسایشى
نیشتیمانى ئەوەیە فاکتەرە سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتیەکان لەبەرچاو بگیرێ و
وەڵامى خەڵکى خۆمان بدەینەوە.