ژورى رۆژنامەوانى گفتوگۆ بۆ سێ توێژینەوەى زانستى پەیوەست بە میدیا و سیاسەت رێکدەخات
16/12/2023
ئه‌مڕۆ شه‌ممه
(16/12/2023)، له‌لایه‌ن ژوری رۆژنامه‌وانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه گفتوگۆی ده‌رئه‌نجامه‌كانی سێ
توێژینه‌وه‌ی زانستی پەیوەست بە میدیاى نوێ و سیاسەت و گوتارى سیاسى لە مه‌كۆی سه‌ره‌كی
به‌ڕێوه‌چو.
دلێر عەبدولخالق،
رێکخەرى ژورى رۆژنامەوانى لە دەستپێکى گفتوگۆکەدا رایگەیاند؛ ئەم گۆڕاو و چەمکە
زانستیانەى هەر سێ توێژینەوەکە کاریان لەسەر کردوە بابەتى پڕبایەخ و گرنگن بۆ دەسەڵاتە
فەرمییەکانى حکومەت و دامەزراوەکانى حکومڕانى، دامەزراوە و پارتە پێشکەوتوەکان لەرێگەى
تویژینەوە و راپرسیەوە نەخشەڕێى سیاسى دادەنێن و بڕیارى سیاسى دروست دەکەن، لەو
سۆنگەیەوە بەپێویستمان زانى گفتوگۆیەک لەسەر توێژینەوە زانستییانە رێکبخەین.
گفتوگۆ زانستییه‌كه،
له‌ژێر ناوی (میدیا و سیاسه‌ت) بە بەشدارى ژمارەیەکى بەرچاو لە هەڵسوڕاوان و
ئەندامانى ژورەکان و تیمى حکومەت و ئەندامانى خولەکانى پێشوى پەرلەمان و ئەنجومەنى
پارێزگا له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چو، تێیدا (د. ئه‌ركان ره‌ئوف، د.چۆلی ئه‌سعه‌د)
ده‌رئه‌نجامی تێزی دكتۆراكانیان پێشكه‌شكرد و (سه‌نگه‌ر جه‌مال) ناوەڕۆکى ماسته‌رنامه‌كه‌ی
پێشكه‌ش كرد.
هەریەکە لە
توێژەران پوختەیەک لە توێژینەوەکان و ئەو دەرەنجام و راسپاردانەیان خستەڕو کە پێى
گەیشتون و دەکرێت دامەزراوەکانى حکومڕانى لە؛ پارتە سیاسییەکان و پەرلەمان و
رێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى و ناوەندە ئەکادیمى و زانستییەکان سودیان لێوەربگرن لە
بوارەکانى بازاڕگەرى سیاسى و داڕشتنى گوتارى سیاسى و بەڕێوەبردنى هەڵمەتى
هەڵبژاردن لە میدیاى نوێ.
دواتر لە لایەن بەشدارببوانەوە
سەرنج و پرسیار لەبارەى ناوەڕۆکى توێژینەوەکان خرانەڕو، گفتوگۆ و شرۆڤەى ناونیشان
و دەرەنجام و پێشنیار و راسپاردەکان کرا.