بەبەشدارى نوێنەرى گۆڕان؛ رۆژی ئاڵای کوردستان لە فینلاند بەرز راگیرا
20/12/2023
لەشاری هێلسکی وڵاتی
فینلاند ڕەوەندی کوردی سیمینارێکی تایبەتی بە گرنگى و رۆژى ئاڵا بۆ هەریەک لە سیروان
سابیر بەرپرسی ئەنجومەنی بەریتانیاى بزوتنەوەى گۆڕان و حاکم عوسمان کەسایەتی دیاری
رەوەندی کوردستانی ڕێکخست.
بەئامادەبوونی
نوێنەری لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان لە چوار پارچەی کوردستان و باڵیۆوى عێراق و
ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیانی ڕەوەندی کوردی ماوەی سێ کاتژمێر گفتوگۆ لەسەر
گرنگی ئاڵا کرا.
کوردستانیانی وڵاتی
فینلاند بەجلی کوردی و ئاڵای کوردستان سیمینارەکەیان رەنگاورەنگ کرد و دیاری و گوڵ
پێشکەش بەچەندین کەس کرا کە لەبوارە جیاجیاکاندا سەرکەوتون لە پیشەکانیاندا.