”دۆخی پارێزەران لەهەمو رویەكەوە خراپە و پیشەی پارێزەری لەقەیرانی زۆر قوڵدایە”
03/01/2024
رێكخهری ژوری یاسایی پیرۆزبایی رۆژی پارێزەران دهكات و دهڵێت: پیشەی پارێزەری لەقەیراندایه و بۆ راستكردنەوەشی هەنگاو وكاری جدی دەوێت، نەك دروشم و یادكردنەوە و شیرینی خواردن.
چۆمان محمد، رێكخهری ژوری یاسایی بزوتنهوهی گۆڕان لە رۆژی جیهانی پارێزەراندا دەڵێت: رۆژی پارێزەران لە سەرجەم هاوپیشە بەڕێزەكانم بەتایبەت ئەو پارێزەرانەی لەخەمی ناو وپیشەكەیانن ودلسۆزانەوپیشەیانە کار دەكەن پیرۆز بێت.
دهشڵێت: دۆخی پارێزەران لەهەمو رویەكەوە خراپە وپیشەی پارێزەری لەقەیرانی زۆر قوڵدایە وەك كۆیی پیشەكانی تر.
رێكخهری ژوری یاسایی بزوتنهوهی گۆڕان ئاماژه بۆ ئهوه دەكات، سەندیكای پارێزەران ماوەیەكی زۆرە هەڵبژاردنی بۆ ئەنجام نەدراوە، بۆیە راستكردنەوەی ئەم بارە لارە هەنگاو وكاری زۆر جدی و گەورەی دەوێت، نەك دروشم و یادكردنەوە و شیرینی خواردن بەیاننامە.