بزوتنەوەى گۆڕان: چاوەڕوانیمان هەیە ڕۆڵی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمانان کاریگەرتر بێت بۆ پشتیوانی گەلانی ستەملێکراو و گەلی کورد بەتایبەتی
10/01/2024
بەبۆنەی
هەڵبژاردنەوەى بە سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانان، بزوتنەوەى گۆڕان
پیرۆزبایی ئاڕاستەی د.عەلی قەرەداغی دەکات و رایدەگەیەنێت: چاوەڕوانیمان هەیە ڕۆڵی
ئەم یەکێتییە کاریگەرتر و بەهێزتر بێت بۆ پشتیوانی گەلانی ستەملێکراو و گەلی کورد
بەتایبەتی.
دەقى
پەیامەکە:
بەڕێز:
پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی
بە بۆنەی
هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانان، پیرۆزباییەکی گەرم
ئاڕاستەی بەڕێزیان دەکەین و ئومێدی سەرکەوتنتان لەم ئەرکەدا بۆ دەخوازین.
لەکاتێکدا،
خۆشحاڵین بە بوونی زانایەکی کورد لە سەرۆکایەتی دامەزراوەیەکی ئیسلامیی و جیهانی،
چاوەڕوانیمان هەیە ڕۆڵی ئەم یەکێتییە کاریگەرتر و بەهێزتر بێت بۆ پشتیوانی گەلانی
ستەملێکراو و گەلی کورد بەتایبەتی، بە ئاراستەی داکۆکیکردن و چەسپاندنی مافەکانمان
و، دوورخستنەوەی شەڕ و ململانێی و ناسەقامگیری لەناوچەکە و جیهاندا.
بزوتنەوەی
گۆڕان
١٠ی ١ی ٢٠٢٤