وتەبێژى کۆنفڕانسى نیشتمانى: گۆڕان ئومێد و ئیراده‌ی هه‌یه سه‌رجه‌م ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی روبه‌ڕوی بوه‌ته‌وه تێپه‌ڕێنێت
18/01/2024
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
دوهەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی له‌ژێر دروشمی (گۆڕان به‌ره‌و قۆناغێکی نوێ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
ئاڵنكارییه‌كان) ده‌به‌ستێت و وتەبێژی کۆنڕانسیش رایدەگەیەنێت: گۆڕان ئومێد و ئیراده‌ی
هه‌یه سه‌رجه‌م ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی روبه‌ڕوی بوه‌ته‌وه تێپه‌ڕێنێت.
چۆمان محەمەد،
وتەبێژی دوهەمین کۆنفرانسی نیشتمانى بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: ئامانج له به‌ستی
كۆنفراسی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌نگاونانه به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ، سه‌رجه‌م
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستی كۆنگره‌ی دوه‌می نیشتیمانی له‌ژێر دروشمی (گۆڕان به‌ره‌و
قۆناغێی نوێ بۆ روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی ئاڵنكارییه‌كان) كۆتایی هاتوه‌و بڕیاره له
(2024/1/20-21) له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە سلێمانى ببه‌سترێت.
وته‌بێژی دوه‌م
كۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راشیگه‌یاند: له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماده‌بون
وه‌ك هێزێكی سیاسی گرنگ و به‌ئامانجی خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان،
كاروباری كۆنفراسه‌كه به‌كۆتا گه‌یشتوه و رۆژی شه‌ممه سه‌عات (10:00)ـی سه‌رله‌به‌یانی
كۆنفراسه‌كه ده‌به‌سترێت، ئه‌و كاته‌ش ورده‌كاریی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
ده‌خه‌ینه‌ڕو.
دەشڵێت: ویستی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه هه‌نگاو به‌ره‌و قۆناغێكی نوێی سیاسه‌تكردن و حكومڕانی بنێت
بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌ی روبه‌ڕوی هاوڵاتیان و هاونیشتیمانیانی هه‌رێمی
كوردستان بوه‌ته‌وه.
وتەبێژى دوهەمین
کۆنفڕانسى نیشتمانى ئاماژە بەوەش دەکات؛ پێچه‌وانه‌ی لایه‌نە سیاسییه‌كانی دیکەى هه‌رێم
و عێراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش، له رۆژی كۆنفرانسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژاردن
ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵكو ئامانجى کۆنفڕانس به‌شێكی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی
رابردوه لەگەڵ به‌دواداچون بۆ بڕیاره‌كانی جڤاتی نیشتیمانی و پێداچونه‌وه به هه‌یكه‌لیه‌تی
رێكخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه، پێداچونه‌وه‌یه به به‌رنامه
سیاسی گۆڕان.
سه‌باره‌ت
به گفتوگۆكانی لیژنه‌كانی كۆنفرانس، چۆمان محەمەد دەڵێت: لیژنە تایبەتمەندەکان راپۆرتى
خۆیان پەیوەست بە تەواوى کاروبارەکان ئامادە کردوە و له‌نێو لیژنه‌كانى کۆنفڕانس‌دا
گفتوگۆی ورد لەسەر تەواوى راپۆرتەکان دەکرێت و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئومێد و ئیراده‌ی
هه‌یه كه سه‌رجه‌م ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی روبه‌ڕوی بوه‌ته‌وه تێپه‌ڕێنێت و بەرەو
قۆناغێکى نوێ هەنگاو بنێت.