دەستەیەکى پێنج کەسیی کارەکانى کۆنفرانسى نیشتمانى بەڕێوەدەبات

21/01/2024

دەستەیەکى پێنج کەسى کە متمانەى ئەندامانى کۆنفرانسى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕانیان پێدرا، کارەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى بەڕێوە دەبەن.

دواى ئەوەى لە رۆژى یەکەمى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕاندا لەژێر دروشمى (گۆڕان بەرەو قۆناغێکى نوێ بۆ روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان) راپۆرتى لیژنەى باڵاى کۆنفرانس و وتارى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان خوێندرایەوە، بەپێى مادەى چواردەیەم لە دەستورى ناوخۆى بزوتنەوەى گۆڕان ئەندامانى کۆنفرانسى نیشتمانى دەستەیەکى پێنج کەسیان بۆ بەڕیوەبردنى کاروبارەکانى کۆنفرانس پێکهێنا.

دەستە پێنج کەسییەکەى لەلایەن ئەندامانى هەڵبژاردنەوە هەڵبژێردران، پێکهاتون لە (جەلال مستەفا ئەندامى جڤاتى گشتى، هۆشیار عومەر عەلى ئەندامى جڤاتى نیشتمانى، هێمن شێخانى باژێروانى هەولێر، فوئاد جەمال نوێنەرى رەوەندى کوردى، نازک نوێنەرى ئافرەتان و هەڵسوڕاوانى بادینان)کە دواى ئەوەى لیژنەکانى دابەشکرد بۆ تاوتوێکردنى راپۆرتە تایبەتمەندەکانى کۆنفرانس، ئەمڕۆش خشتەى کارکردنى رۆژى دووەمى کۆنفرانسى نیشتمانى دەستپێدەکات و دانیشتنەکان بەڕێوە دەبات.


هەواڵی زیاتر