سێ راپۆرتى کۆنفرانس پەسەند کران و گفتوگۆ لەسەر سێ راپۆرتى دیکە دەکرێت
21/01/2024
لە بەشى یەکەمى کارەکانى دووەم رۆژى دووهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى
بزوتنەوەى گۆڕاندا سێ راپۆرت پەسەند کرا و گۆڕانکاری لە لۆگۆى بزوتنەوەکە کرا، ئێستا
کارەکان بۆ پەسەندكردنی ئەو سێ راپۆرتەی كە ماوە دەستیپێکردوە.
لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچونی كارەكانی دوەم كۆنفڕانسی
بزوتنەوەی گۆڕان، زماناكۆ جەلال، ئەندامی دوهەمین كۆنفڕانسى نیشتیمانیی بزوتنەوەى
گۆڕان رایگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەمە لە كاتژمێر (10:00)ـی پێش نیوەڕۆ، كارەكانی دوەم كۆنفڕانسی
بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی و بەئامادەبونی (900) ئەندام دەستی بەكارەكانی
كردوەوە، سێ راپۆرتی لیژنە تایبەتییەكانی دوەم كۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان
پەسەندكراون.
لە بەشی یەكەمی كۆبونەوەكەی دوەم رۆژی دوهەمین كۆنفڕانسی
بزوتنەوی گۆڕان، سێ راپۆت كە لە بڕگەی یەكەمدا راپۆرتی پلاتفۆڕمی هەڵبژاردنەكان،
لەبڕگەی دوەمدا و دوای هێنانەوەی راسپاردەكانی ئەندامانی كۆنفڕانس و پاش گفتۆگۆكان
لەسەر راپۆرتی هەڵسەنگاندنی ئەدای جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوی گۆڕان،
پەسەندكران.
پەیوەست بە لیژنەى دروشم و لۆگۆ کە بڕگەی سێیەمی دانیشتنى
پێش نیوەڕۆ بو، راپۆرتی ئاڵا و لۆگۆ بە دەستكاریكردنی كەمی لۆگۆی گۆڕان، بەدانانی
(2009)ـی ساڵی دروستبون و نوسینى بزوتنەوی گۆڕان بەزمانەكانی عەرەبی و ئینگلیزی بۆ
زیادكراوە، پەسەندكرا.
لە ئێستادا کارەکانى بەشى دووەمى کۆنفرانس بە سەرپەرشتى
دەستەى بەڕێوەبردنى کۆنفرانس و لیژنە تایبەتمەندەکان دەستیپێکرد پەیوەست بە (راپۆرتی
بەرنامەی سیاسی، هەڵسەنگاندنی كاروچالاكی نوێنەرەكانی گۆڕان لەناو پەرلەمان و
حكومەت لەگەڵ راپۆرتی هەمواری دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان) و دوای گفتوگۆكردن
لەسەر ئەو راپۆرتانە لەلایەن ئەندامانی دوەم كۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان پەسەند
دەكرێن.