ژوری رۆژنامەوانی: سوپاس بۆ میدیاکاران
23/01/2024
دوای تەواوبونی
کارەکانی دوهەمین کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆمان
ئاڕاستەی رۆژنامەنوسان و میدیاکانی هەمو دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین، کە لە سێ ڕۆژی
بەڕێوەبردنی کۆنفرانسدا؛ ڕوماڵێکی بابەتی کارو چالاکی و ناوەڕۆکی کۆنفرانسیان کردوە.
جەختیش دەکەینەوە،
میدیا و میدیاکاران پایەیەکی گرنگی دیموکراسی و کۆمەڵگەی شارستانی و چاودێری دەسەڵاتەکان
و پارتە سیاسیەکانن، لەو ڕاستییەوە هیوادارین بە چاوی ڕەخنە و ڕوانگەیەکی بابەتیانە مامەڵە و هەڵسەنگاندن لەگەڵ
هەنگاوەکانی داهاتوی بزوتنەوەی گۆڕان بکەن.
ژوری ڕۆژنامەوانی
بزوتنەوەی گۆڕان
٢٣ی ١ی
٢٠٢٤