بەلاغی كۆتایی دوهەمین كۆنفڕانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
22/01/2024
دوهەمین کۆنفڕانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە رۆژانی (2024/1/20-21-22) لە هۆڵی زەرگەتە لەشاری سلێمانی بەڕێوەچو، تیایدا پاش گفتوگۆی چڕ لەماوەی سێ رۆژدا لەسەر هەمو ئەو راپۆرتانەی هەر شەش لیژنەكە ئامادەیان كردبو، بە گۆڕانكارییەوە پەسەند كران لێرەوە سەركەوتن و كۆتای رۆژی دوهەمین كۆنفڕانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رادەگەیەنین.
پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم گۆڕانخوازان دەكەین و بەڵێن دەدەین بۆ بەردەوامیمان لەسەر رێبازی گۆڕانكاری و بەڵێنی بەخۆدا چونەوە دەدەین بەسەرجەم هەلوێست و هەنگاوەكانماندا.
دەستەی بەڕێوەبردنی دوهەمین كۆنفرانسی نیتشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
2024/1/22