کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان پیرۆزبایی لە بزوتنەوەى گۆڕان دەکات

28/01/2024

کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) پیرۆزبایی بەسەرکەوتوانە کۆتاییهاتنى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتیمانی بزوتنەوەى گۆڕان دەکات و دەڵێت: بە هیواین بڕیار و راسپاردەکانی دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانی؛ ئەو ئامانجانەی بزووتنەوەکەی لەپێناودا دروست بوو بهێنێتە دی.

دەقى پیرۆزباییەکە:
 پیرۆزبایی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان
ئەندامانی دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان

بەناوی هاوسەرۆکان و ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەری ، پیرۆزبایی کۆتاییهاتنی کارەکانی.

دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنە وەی گۆڕان لە ئە ندامانی جڤاتی نیشتمانی و ئە ندامانی کۆنفرانس و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین .

 بە هیواین بڕیار و راسپاردەکانی کۆنفرانسی دووەمی نیشتمانی ئەو ئامانجانەی بزووتنەوەکەی لەپێناودا دروست بوو بهێنێتە دی.

هاوسەرۆکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
برۆکسل


هەواڵی زیاتر